كونسوڵی‌ ئیتاڵیا سه‌ردانی‌ گۆڕان‌ دەکات

كونسوڵی‌ گشتی‌ ئیتاڵیا له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ گۆڕن ده‌كات و بەپێویستی دەزانێت‌ كورد به‌یه‌كگرتویی‌ بچێته‌ ناو گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌.

پێشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، سێرێنا مۆرۆمی‌ كونسوڵی‌ گشتی‌ ئیتاڵیا له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانی‌ كرد و له‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ له‌ سلێمانی‌، له‌لایه‌ن محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم سكرتێری‌ كاروباری‌ ژوره‌كان له‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان پێشوازی لێكرا.

له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ ژوری‌ په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كان ئاماده‌ی‌ بون گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی‌ ئه‌و هاوكارییانه‌ی‌ حكومه‌تی‌ ئیتاڵیا ره‌وانه‌ی‌ ئه‌و خێزانانه‌ی‌ كرد كه‌ له‌ زەمینله‌رزه‌كه‌ی‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردو له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان زیانیان پێگه‌یشتوه.

سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی‌ سیاسی‌ هه‌رێم و هه‌نگاونان به‌ره‌و گۆڕانكاریی‌، كونسوڵی‌ ئیتاڵیا هیوای‌ خواست كورد بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌ یه‌كگرتویی‌ بچێته‌ ناو گفتوگۆ و دانوستانه‌كانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ عێراق .

16/11/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .