کۆبونەوەی وەفدی پارتی و گۆڕان دەستی پێکرد

بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی سیاسی هەرێم و عێراق، وەفدێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، گەیشتە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی و کۆبونەوەیان لەگەڵ وەفدی بزوتنەوەی گۆڕان بەسەرۆکایەتی عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی دەستی پێکرد.

پەیامنێری (تۆڕی میدیای گۆڕان) لەشوێنی کۆبونەوەکەوە رایگەیاند: بڕیارە لە کۆبونەوەکەدا بزوتنەوەی گۆڕان سێ پێشنیاز بخاتە بەردەستی وەفد پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەوانیش هەڵوەشاندنەوەی کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی حکومەتی کاتی و کارکردن و ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردنێکی خاوێن لەهەرێمی کوردستان و لە وادەی خۆیدا و پێکهێنانی وەفدێکی نیشتیمانی بۆ گفتوگۆی نێوان هەرێم و بەغدا کە پەرلەمانی کوردستان مەرجەعی ئەو وەفدە و دانوستانەکانی بێت.

وەفدی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان پێکهاتون لە رۆژ نوری شاوەیس و عومەر عوسمان و عیزەدین بەرواری و مەحمود محەمەد.

پێشتر، جه‌لال جه‌وهه‌ر ئه‌ندامی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان رایگه‌یاند: وه‌فدێكی‌ باڵای‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان سه‌ردانی‌ سلێمانی‌ دەكه‌ن ‌و له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی‌ باڵای‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كۆدەبنه‌وه‌.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد، كۆبونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ بارودۆخی‌ سیاسی هه‌رێمی‌ كوردستان و قۆناغی دوای‌ ریفراندۆم و هه‌مو ئه‌و كێشه‌ و ئاڵۆزییانه‌ی‌ به‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیان گرتوه‌.

16/11/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .