خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندن له‌گه‌ڵ مه‌كۆكانی‌ شارباژێڕ و ماوه‌ت و پێنجوێن كۆبوه‌وه‌

سكرتێری‌ باژێڕوانه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ‌و رێكخه‌ری‌ ژوری‌ په‌یجوری‌، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دۆخی‌ ناوخۆی‌ گۆڕان و دوایه‌مین پێشهات ‌و گۆڕانكارییه‌كانی‌ هه‌رێم، له‌گه‌ڵ باژێڕوان و ئه‌ندامانی‌ ده‌سته‌ی‌ بازنه‌ و رایه‌ڵه‌كانی‌، مه‌كۆكانی‌ شارباژێر و پێنجوێن و ماوه‌ت كۆبونه‌وه‌.

حه‌مه‌ حسێن، باژێڕوانی‌ مه‌كۆی‌ شارباژێر رایگه‌یاند؛ كۆبونه‌وه‌كه‌ بۆ خۆئاماده‌كردن بوه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان.

وتیشی‌: عوسمان حاجی‌ مه‌حمود، ئه‌ندامی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندن و ئاسۆ ره‌حیم، رێكخه‌ری‌ ژوری‌ په‌یجوری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان گوێیان له‌ ره‌خنه‌ ‌و تێبینیه‌كانی‌ باژێڕوان ‌و ئه‌ندامانی‌ ده‌سته‌ی‌ بازنه‌ و رایه‌ڵه‌كانی‌ هه‌رسێ مه‌كۆی‌ شارباژێر و پێنجوێن و ماوه‌ت گرت.

هه‌روه‌ها دۆخی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و هه‌مو ئه‌و گۆڕانكاریانه‌یان بۆ ئاماده‌بوان رونكرده‌وه‌ كه‌له‌ دوای‌ (16) ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ رویانداوه‌، به‌تایبه‌تی‌ ریفراندۆم ‌و لێكه‌وته‌كانی‌.

19/11/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .