هەولێر؛ عوسمانی حاجی مەحمود لەگەڵ هەڵسوڕاوانی گۆڕان كۆبوەوە

عوسمانی حاجی مەحمود، ئەندامی خانەی راپەڕاندن لەگەڵ هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان لە سنوری پارێزگای هەولێر كۆبوەوە.

لە درێژەی بەسەركردنەوەكانی مەكۆكانی گۆڕان لە شارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ لە هەولێر عوسمانی حاجی مەحمود، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان، لەگەڵ باژێروان و بازنە و رایەڵەكانی هەولێر كۆبوەوە و دۆخی هەرێم و چۆنیەتی بەهێزكردنی كاری رێكخراوەیی بزوتنەوەی گۆڕان گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.

هەڵسوڕاوانی گۆڕانیش وێڕای خستنەڕوی راو سەرنجەكانیان، ئاماژەیان بۆ ئەوەكرد كە پێویستە بزوتنەوەی گۆڕان كار بۆ چاككردنی دۆخی هاوڵاتیانی هەرێم و ناوچە جێناكۆكان بكات.

 

21/11/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .