وەفدێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات

وەفدێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات و گفتوگۆ لەبارەی دۆخی هەرێم و حکومەت دەکرێت.

 

نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی سەرۆکایەتی وەفدی حکومەت دەکەن و لەئێستادا لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی، لەگەڵ وەفدی گۆڕان لە کۆبونەوەدان.

 

بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی هەرێمی کوردستان و حکومەت دەکرێت، هەروەها گفتوگۆ لەبارەی ئەو پرۆژانەوە دەکرێت کە بۆ پێکهێنانی حکومەتی کاتی پێشکەش کراون.

 

21/11/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .