ناوەرۆکی کۆبونەوەکەی بزوتنەوەی گۆڕان و وەفدی حکومەتی هەرێم

کۆبونەوەی بزوتنەوەی گۆڕان و وەفدی حکومەتی هەرێم کۆتایی هات و راوێژکارێکی حکومەتیش دەڵێت: بزوتنەوەی گۆڕان باشترین پرۆژەی پێشکەشکردوە.

لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و وەفدی حکومەتی هەرێم لە شاری سلێمانی، بزوتنەوەی گۆڕان پرۆژەیەکی بۆ دەربازکردنی هەرێم لە قەیرانەکان پێشکەش بە وەفدی حکومەت کرد.

د.ئاسۆ مەحمود، ئه‌ندامی وه‌فدی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ پرۆژه‌یه‌كی‌ سێ خاڵیان بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ كاتی‌ ئاراسته‌ی‌ وه‌فدی‌ حكومه‌ت كردوه‌.

وتیشی: داوایانكردوه‌ حكومه‌ت كاربكات بۆ باشكردنی‌ ژیانی‌ خه‌ڵك و سه‌روه‌ری‌ خاكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و به‌رێوه‌چونی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ كاتی‌ خۆیدا به‌ مه‌رجێك تۆماری‌ ده‌نگده‌ران پاكبكرێته‌وه‌.

لای خۆیشییەوە دڵشاد شەهاب، راوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ بزوتنەوەی گۆڕان باشترین پرۆژەی پێشکەشکردوە و بەمزوانە وەڵامی پرۆژەکەیان دەدەینەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو داواکارییانەی بزوتنەوەی گۆڕان هەیەتی، دەکرێت لەم حکومەتەدا جێگەی بکرێتەوە و پرۆژه‌ی حكومه‌تیش بۆ ئه‌م قۆناغه‌ ئه‌وه‌یه‌ كار له‌سه‌ر بنه‌ما گشتییه‌كان بكه‌ن، جگە لەوەش داوایانکردوە کە وەزیرەکانی گۆڕان بگەڕێنەوە نێو حکومەت.

22/11/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .