سكرتێری كاروباری باژێڕه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی‌ باژێروانیی‌ دهۆك كۆبوه‌وه‌

سكرتێری كاروباری باژێڕه‌كان و ژوری په‌یجوری بزتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوڕاوانی‌ بادینان له‌ مه‌كۆی‌ دهۆك كۆبونه‌وه‌و بارودۆخی‌ ئێستای‌ هه‌رێم و دۆخی ناوخۆیی گۆڕانیان له‌و سنوره‌ تاوتوێكرد.

عوسمانی حاجی مه‌حمود، ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌راندن بۆ كاروباری باژێره‌كان و ئاسۆ ره‌حیم رێكخه‌ری ژوری په‌یجوری، به‌ ئاماده‌بونی باژێروانی‌ دهۆك له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌ن و بازنه‌ و رایه‌ڵه‌كانی مه‌كۆی دهۆك كۆبونه‌وه‌.

موئه‌یه‌د ئه‌حمه‌د باژێروانی‌ دهۆكی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ تۆڕی‌ میدیای‌ گۆڕانی‌ راگه‌یاند: له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا پرسه‌ سیاسیه‌كانی ئێستای كوردستان و قۆناغی‌ دوای‌ ریفراندۆم تاوتوێكراوه‌.

وتیشی‌: له‌ ته‌وه‌رێكی‌ تری‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا دۆخی‌ ناوخۆی‌ گۆڕان و هه‌ڵبژاردنی‌ ناوخۆیی‌ و چۆنیه‌تی‌ ئاماده‌كاری‌ گۆڕان بۆ ئه‌م قۆناغه‌ و داهاتوش تاوتوێكراوه‌.

22/11/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .