عومەر سەید عەلی: هه‌ڵوێستی گۆڕان له‌م كاته‌دا دروستکردنی حکومەتێکی کاتییە
رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت؛ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ سه‌ر هه‌مان ئه‌و به‌رنامه‌ و پرۆژانه‌ی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ سه‌ركردایه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فا خه‌باتی بۆ كردوه‌.

عومه‌ر سه‌ید عه‌لی له‌ کاتی پێشوازیكردنی له‌ وه‌فدێكی بزاڤی ئاشتی ناوخۆیی جەختی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كرده‌وه‌ كه‌ دژی دو ئیداره‌یی و یاسای پارێزگاكانه‌ ئه‌وه‌ش له‌ پێناوی پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان.

وتیشی: هه‌ڵوێستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌م كاته‌دا ئه‌وه‌یه‌ حكومه‌تێكی كاتی دروست بكرێت، كه‌ ئه‌ركه‌كانی دیاری بكرێت و كاربكات بۆ پێكهێنانی شاندێكی نیشتمانی له‌ پێناوی دیالۆگێكی ده‌ستوری له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و باشكردنی بژێوی خه‌ڵك و فه‌رمانبه‌ران.

دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش وه‌فده‌كه‌ی بزاڤی ئاشتی ناوخۆیی سه‌ردانی ئارامگه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا رێبه‌ری نیو سه‌ده‌ خه‌باتی گه‌لی كوردیان كرد.

23/11/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .