عوسمان حاجی‌ مه‌حمود: گۆڕان سازش لەسەر داواکارییەکانی خەڵك ناكات
سوربونی گۆڕان له‌ به‌دیهێنانی داواكارییه‌كانی خه‌ڵك و  پارێزگاریكردن له‌ پره‌نسیپه‌ گشتییه‌كانی خۆی و دۆخی ئێستای هه‌رێم  ته‌وه‌ری كۆبونه‌وه‌ی عوسمانی‌ حاجی‌ مه‌حمود و ئاسۆ ره‌حیم بو له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوراوانی‌ گۆڕان له‌ سۆران و چۆمان و ره‌واندز.

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ هه‌ریه‌ك له‌ عوسمان حاجی‌ مه‌حمود، ئه‌ندامی‌ خانه‌ی‌ راپه‌راندن بۆ كاروباری‌ باژێره‌كان و ئاسۆ ره‌حیم رێكخه‌ری‌ ژوی‌ په‌یجوری‌  سه‌ردانی‌ مه‌كۆی‌ سۆرانیان كردو  له‌گه‌ڵ بازنه‌و رایه‌ڵه‌كانی‌ سۆران و چۆمان و ره‌واندز كۆبونه‌وه‌.

عوسمانی‌ حاجی‌ مه‌حمود له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاند؛ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌سه‌ر پره‌نسیپه‌ گشتیه‌كانی‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و  له‌ داواكاریه‌كانی‌ خه‌ڵك سازش ناكات.

هاوكات له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا دۆخی‌ ئێستای‌ هه‌رێم و ناوخۆی بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان تاوتوێكرا، هه‌ڵسوراوانی‌ گۆران داوایانده‌كرد بزوتنه‌وه‌كه‌ وه‌ك هه‌میشه‌ له‌ سه‌نگه‌ری‌ خه‌ڵكی‌ كوردستاندا بمێنێته‌وه‌و له‌ هه‌ڵوێست و به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتی‌ لانه‌دات.

 

26/11/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .