خانەی راپەڕاندن له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوڕاوانی‌ گۆڕان لە کۆیە كۆبونه‌وه‌

عوسمان حاجی‌ مه‌حمود، ئه‌ندامی‌ خانه‌ی‌ راپه‌راندن بۆ كاروباری‌ باژێره‌كان و  ئاسۆ ره‌حیم رێكخه‌ری‌ ژوری‌ په‌یجوری‌ له‌ كۆیه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوڕاوانی‌ گۆڕان له‌و سنوره‌ كۆبونه‌وه‌.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی‌ دوای‌ (16)ی‌ ئۆكتۆبه‌ر ره‌وشی‌ ئێستای‌ هه‌رێم و په‌یوه‌ندی‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا و ره‌وشی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ كۆیه‌ تاوتوێكران.

له‌به‌شێكی‌ تری‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵسوڕاوانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان چه‌ندین پێشنیار راو سه‌رنجیان بۆ سه‌ركردایه‌تی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ به‌رزكرده‌وه‌ و داوایانكرد بزوتنه‌وه‌كه‌ به‌رده‌وام له‌ سه‌نگه‌ری‌ خه‌ڵكی‌ كوردستاندا بمێنێته‌وه‌ و هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هاوڵاتیان نه‌بێت.

26/11/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .