سەرۆك كۆماری عێراق سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد

سەرۆك كۆماری عێراق سەردانی بزوتنەوی گۆڕانی كرد، وەفدی بزوتنەوەی گۆڕانیش بۆ چارەسەری كێشە ناوخۆییەكانی هەرێم، پرۆژەی پێكهێنانی حكومەتی كاتییان ئاراستە كرد.

لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ هەرێمی كوردستان د. فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە سەردانی بزوتنەوە گۆڕانی كرد، لەلایەن عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ‌و ژمارەیەك لە ئەندامانی خانەی راپەڕاندنەوە پێشوازی لێكرا، لە كۆبونەوەیەكدا گفتوگۆ كرا لە بارەی ئەو پرسانەی كە پێشتر سەرۆك كۆماری عێراق وەك ئامانجی سەردانەكەی بۆ هەرێم دەستنیشانیكردبون.

وەفدی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ چارەسەری كێشە ناوخۆییەكانی هەرێم و كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد ئەو پرۆژەی ئاراستە كرد كە پێشتر داویەتی بە هەندێك هەندێك لە لایەنە سیاسیەكانی هەرێم ‌و وەفدی حكومەتی هەرێم.

27/11/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .