كونسوڵی گشتی توركیا لە هەرێم سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد

بە مەبەستی ماڵئاواییكردن ‌و كۆتاییهێنان بە كارەكانی، كونسوڵی گشتی توركیا لە هەرێم، سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانى كرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ  عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان پێشوازیكرد لە عاكیف ئینان كونسوڵی گشتی توركیا لە هەرێم، لە دیدارێكدا كە محەمەد تۆفیق رەحیم ئەندامی خانەی راپەڕاندن ‌و چەند ئەندامێكی ژوری پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان ئامادەی بون، كونسوڵی توركیا رایگەیاند: لە ئەمڕۆوە كۆتایی بەكارەكانی دەهێنێت لە هەرێم و بڕیارە وەزارەتی دەرەوەی توركیا كەسێكی دیکە بۆ ئەو پۆستە رابسپێرێت.

لە دیدارەكەدا باس لە دۆخی هەرێم كرا و وەفدی گۆڕان هیوایخواست لە رێگەی كونسوڵگەری و نوێنەرایەتیەكانەوە كاربكرێت بۆ بەرەوەپێشبردن و هاوكاری و هەماهەنگی نێوان هەرێم و وڵاتان.

وەفدەكەی كونسوڵخانەی توركیا لە هەرێم سەردانی ئارامگە و خانەوادەی نەوشیروان مستەفایان كرد ‌و تاجەگوڵینەیان لەسەر گڵكۆكەی دانا.

 

فۆتۆ: بڕیار نامیق

28/11/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .