د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وه‌ك پارێزگاری‌ سلێمانی‌ ده‌ستبه‌كار بو

پاش ئیمزاکردنی فەرمانی دەستبەکاربونی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وه‌ك پارێزگاری‌ سلێمانی‌ ده‌ستبه‌كاربو.

پاش ئه‌وه‌ی‌ هەفتەی رابردو سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئیمزای‌ له‌سه‌ر فه‌رمانی‌ دامه‌زراندنی‌ د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر كرد وه‌ك پارێزگاری‌ سلێمانی‌، دواتر وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌چوارچێوه‌ی‌ یاسای‌ پارێزگاكانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و یاسای‌ دابه‌شكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ هه‌رێم، بە نوسراوی ژمارە (19896) لە رۆژی (3/12/2017) ئیمزای‌ له‌سه‌ر ده‌ستبه‌كاربونی‌ ناوبراو كرد و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌مڕۆ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر به‌ فه‌رمی‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ ده‌ستبه‌كار بو.

له‌هه‌ڵبژاردنی‌ ساڵی‌ (2014)ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانی‌ هه‌رێمدا، لیستی گۆڕان توانی زۆرینەی کورسییەکان بەدەستبهێنێت و لە کۆی (32)کورسی (12) کورسی بەدەستهێنا، هاوکات د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له‌سه‌ر لیستی‌ گۆڕان توانی‌ زیاتر له‌ (250)هه‌زار ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت.

 

03/12/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .