گۆڕان و هەدەپە لە هەولێر کۆبونەوە

وه‌فدێكی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ هه‌ولێر سه‌ردانی‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ پارتی دیموکراتی گەلان (هه‌ده‌په)‌ی‌ كرد و له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان هه‌ردولا تاوتوێ كران و جه‌خت كرایه‌وه‌ ‌له‌سه‌ر پته‌وتركردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوانیان کردوە.

هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا هه‌ردولا هاوڕا بون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ گفتوگۆ و دیالۆگ‌ باشترین بژارده‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.

فاخر محه‌مه‌د، به‌رپرسی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ مه‌كۆی‌ هه‌ولێری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان رایگەیاند؛ پێویستە ئێمە لەگەڵ هەدەپە و لایەنەکانی باشوری کوردستان بیر لە چارەسەری دۆخی خراپی هەرێمی کوردستان بکەینەوە و پشتیوانی یەکتر بین بۆ چارەسەری دۆخی نالەباری هاوڵاتیان.

وتیشی: ئێمە وەک بزوتنەوەکەمان پشتیوانیی لە عوسمان بایدەمیریش دەکەین کە بەهۆی وتنی ناوی کوردستانەوە پەرلەمانی تورکیای هەژاند و پێویستە گرنگیی بە دۆخی باکوری کوردستان بدرێت.

17/12/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .