ئارام شیخ محه‌مه‌د، ئەوەی دەسەڵات دەیکات پارێزگارییە لە گەندەڵکاران


جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق رایگەیاند؛ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ جارێكی‌ دیکە ده‌ستی‌ چوه‌ خوێنی‌ هاونیشتیمانیانی‌ خۆی‌ و زنجیره‌یه‌ك تاوانی‌ خسته‌ سه‌ر خه‌رمانی‌ مێژویی‌ تاریك و سه‌رپێچیه‌كانی‌ دژ به‌ ئازادیی راده‌برین داواكردنی‌ مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان.

ئارام شیخ محه‌مه‌د جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، له‌ په‌یامێكدا رایگەیاندوه‌؛ له‌ كاتێكدا ده‌سه‌ڵات به‌رپرسیاری‌ سه‌ره‌كی‌ و خوڵقێنه‌ری‌ هه‌مو كاره‌سات و نه‌بونییه‌كانه‌، به‌ڵام له‌بری‌ ئه‌وه‌ی‌  لێپێچینه‌وه‌ له‌و به‌رپرسانه‌ بكات كه‌ شكستی‌  كه‌رته‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان و به‌هه‌ده‌ردانی‌ سامانی‌ گشتیان  ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆ، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بوه‌ته‌ پارێزه‌ریان، كاتێكیش خه‌ڵك بۆ مافه‌ سه‌رتاییه‌كانیان ده‌ڕژێنه‌ سه‌رشه‌قام به‌ فیشەک وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه‌ و خوێنیان ده‌ڕژێنێت.

ئارام شێخ محه‌مه‌د داوای‌ له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كردوه‌، رێگه‌ نه‌ده‌ن هیچ چه‌كدارێك به ‌ناوی‌ پاراستنی‌ باره‌گا حیزبیه‌كان خوێنی‌ هاوڵاتیان و گه‌نجان برێژێت، جه‌خت دەکاتەوە کە  ئه‌و مامه‌ڵه‌ نامرۆڤانه‌یه‌ی‌ ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی‌ ئاسایی‌ ده‌یكات، به‌ هه‌مو پێوه‌رێك كارێكی‌ دوژمنكارانه‌یه‌ و ده‌بێت به‌رپرسانیان سزای‌ خۆیان وه‌ربگرن.
20/12/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .