جه‌مال حاجی‌ محه‌مه‌د،له‌ دو ساڵی‌ رابردودا گۆڕان ئیراده‌ی‌ خۆی‌ فه‌رز كرد

سكرتێری‌ جڤاتی‌ نیشتمانیی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ دو ساڵی‌ رابردودا گۆڕان ئیراده‌ی‌ خۆی‌ فه‌رز كرد و رێگرییان كردوه‌ له‌وه‌ی‌ حكومه‌تی‌ په‌نجا به‌ په‌نجا دروست بكرێـه‌وه‌.

له‌لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی‌ میدیای‌ گۆڕان، جه‌مال حاجی‌ محه‌مه‌د، سكرتێری‌ جڤاتی‌ نیشتمانی‌ رایگه‌یاند، ئێستا خه‌ڵكی‌ كوردستان له‌سه‌ر شه‌قامه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌وانیش بڕیاریانداوه‌ بكشێنه‌وه‌ ‌و پشتیوانی‌ له‌ خۆپیشانده‌ران بكه‌ن.

وتیشی‌: سه‌باره‌ت به‌ شێواغزی‌ كاركردنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ داهاتودا،
له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ ‌و چه‌ند لایه‌نێكی‌ تر نه‌خشه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ داده‌نێن.
21/12/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .