هۆشیار عومه‌ر،ئه‌مەریكا و ئه‌وروپا گرنگی‌ به‌ تێڕواننیه‌كانی‌ گۆڕان دەدەن
 
ئەندامێکی ژوری پەیوەندییە دیپلۆماسییه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ ئه‌مەریكا و ئه‌وروپا خواستی‌ گۆڕانكاری‌ ڕیشه‌ییان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌یه‌ و گرنگی‌ به‌ تێڕواننیه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌ده‌ن.

هۆشیار عومه‌ر، ئه‌ندامی‌ ژوری‌ په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان رایگه‌یاند؛  ئه‌مەریكا و ئه‌وروپا گرنگییه‌كی‌ زۆر به‌ تێرواننیه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆران ده‌ده‌ن.

وتیشی: بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌یه‌وێت ببێته‌ ئۆپۆزسیۆن بۆ ئه‌وه‌ی‌ گۆڕانكاری‌ ریشه‌یی‌ بكات.

ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكرد، بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌یه‌وێت كارێك بكات كه‌ حكومه‌تی‌ داهاتووی‌ هه‌رێم دروست بكات و جگە لەوەش ئه‌مەریكا و ئه‌وروپا خواستی‌ گۆڕانكاری‌ ڕیشه‌ییان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌یه‌.
21/12/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .