سەندیكا و سەنتەری میترۆ پشتیوانی لە پەیامەكەی رێكخەری گشتی دەكەن

هەریەك لە سەندیكای رۆژنامەنوسان ‌و سەنتەری میترۆ پشتیوانی پەیامەكەی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەكەن، سەندیكای ڕۆژنامەنوسانی كوردستان داوا دەكات، پەیامەكە شوێنی خۆی بگرێت و میدیا داخراوەكان بكرێنەوە و ئەو رۆژنامەنوسانەشی دەستگیركراون ئازاد بكرێن.

بزوتنەوەی گۆڕان فشارە مەندەنیەكانی كردوە بە شاڕێی پشتیوانیكردنی لە دەنگی ناڕەزایی خەڵكی كوردستان، ئەمە سەرباری ئەوەی بەردەوام خۆی بەپارێزەر و داكاكیكاری رۆژنامەنوسان ‌و دەنگ ‌و میدیای ئازاد داناوە.

پەیامەكەی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان سەبارەت بە ئازادكردنی كاری میدیایی لە هەرێمی كوردستان هەر زو كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا و پشتیوانی زۆری لێكرا بۆ جێبەجێكردنی.

ئەنوەر حسێن، جێگری نەقیبی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان پشتیوانی بۆ پەیامەكەی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەردەبڕێت و داوا دەكات پەیامەكە شوێنی خۆی بگرێت و میدیا داخراوەكان بكرێنەوە رۆژنامەنوسانیش  ئازاد بكرێن.

لاى خۆیەوە رەحمان غەریب، رێکخەرى سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان، بەناوى سەنتەرەکەوە پشتیوانی لە پەیامەكە دەكات ‌و پێیوایە؛ گوزارشت لە دۆخی سیاسی و كۆمەڵایەتی ئێستای هەرێمی كوردستان دەكات.

بەشێك لە هاوڵاتیانی سلێمانی رایدەگەیەنن ئەو هێزانە دۆخێكی ئاڵۆزیان لەناو شاردا دروستكردوە و داوادەكەن لەناو شارو بازاڕ و كوچە و كۆڵانەكاندا بكشێندرێنەوە.

لەگەڵ ئەوەی بزوتنەوەی گۆڕان خەمی یەكەمی بریتییە لە باشكردنی ژیان و گوزەرانی خەڵك، بەڵام لەپاڵ ئەوەشدا پێیوایە یەكێك لە بنەما گرنگەكانی ژیانێكی باش بریتییە لە فەراهەمكردنی ئازادی و ئازادی رادەربڕین بۆ تاك بەتاكی خەڵك، چونكە بۆچونی بزوتنەوەی گۆڕان وایە دوای ئەو هەمو ستەم زوڵم ‌و ناعەدالەتیەی لە رابردودا لە گەلی كوردستان كراوە، ناكرێت ئەمڕۆ لەسەر دەستی حكومەت ‌و دەسەلاتێكی خۆماڵی دوبارە بێتەوە، كە بەدرێژایی مێژوی خەباتی خۆی دژی وەستاوەتەوە.

26/12/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .