تیمی وه‌زاری گۆڕان نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران کردوە

تیمی وه‌زاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرد، سه‌رۆكی حكومه‌تیش ده‌ڵێت: ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یان په‌سه‌ند نه‌كراوه‌ چونكه‌ هه‌ندێك رێكاری یاسایی پێویسته‌.

له‌ نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌دا، تیمی گۆڕان رایگه‌یاندوه‌ به‌شداری گۆڕان له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی راسته‌قینه‌ و سه‌روه‌ری یاسا و به‌دامه‌زراوه‌ییكردنی دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم و نه‌هێشتنی پاشماوه‌ی دو ئیداره‌ی و چاكسازیكردن و باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك بوه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌ به‌رنامه‌ و پرۆژه‌ی پێویسته‌وه‌ به‌شداریمان كرد به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كران.

تیمی وه‌زاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان جەخت دەکاتەوە لەوەی “حكومه‌ت هیچ پرۆژه‌ و پلانێكی راسته‌قینه‌ی نه‌بو بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان، به‌تایبه‌تیش قه‌یرانی دارایی و موچه‌ بۆیه‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌مان له‌ حكومه‌ت راده‌گه‌یه‌نین”.

لای خۆیشییەوە نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند؛ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان په‌سه‌ند نه‌كراوه‌ چونكه‌ هه‌ندێك رێكاری یاسایی پێویسته‌.

29/12/2017
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .