بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان پیرۆزبایی هاتنی‌ ساڵی‌ نوێ له‌ هاوڵاتیانی‌ كوردستان و ره‌وه‌ندی‌ كوردی‌ ده‌كات

بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ په‌یامێكدا پیرۆزبایی هاتنی‌ ساڵی‌ نوێ له‌ هاوڵاتیانی‌ كوردستان و ره‌وه‌ندی‌ كوردی‌ ده‌كات و هیواداره‌ كۆتایی (2017) كۆتایی و جێهێشتنی‌ ته‌واوی‌ قه‌یران و ناڕه‌حه‌تییه‌كان میلله‌ته‌كه‌مان بێت.

دەقی په‌یامه‌كه‌یه‌

به‌ بۆنه‌ی‌ هاتنی‌ ساڵی‌ نوێه‌وه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان پیرۆزبایی له‌ ته‌واوی‌ هاوڵاتیانی‌ كوردستان و ره‌وه‌ندی‌ كوردی‌ ده‌كات و به‌ هیواین كۆتاییهاتنی‌ ساڵی‌ (2017) كۆتایی و جێهێشتنی‌ ته‌واوی‌ قه‌یران و ناڕه‌حه‌تییه‌كانی‌ میلله‌ته‌كه‌مان بێت.

هاتنی‌ ساڵی‌ نوێی‌ (2018)ش سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ گۆڕانكاری‌ و چاكسازییه‌ی‌ ریشه‌یی‌ له‌ هه‌رێمدا به‌ مه‌به‌ستی‌ باشكردنی‌ گوزه‌راتی‌ هاوڵاتیان و دابینكردنی‌ دادی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و ژیانێكی‌ ئازاد و سه‌رفراز بۆ هه‌مو تاكێكی‌ ئه‌م نیشتمانه‌ كه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیش مكوڕتر له‌ پێش و له‌ ساڵی‌ نوێدا خه‌بات بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ ئه‌و ئامانجانه‌ ده‌كات.

بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان

31/ 12/ 2017

01/01/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .