د. شۆڕش حاجی، گۆڕان بۆ چاكسازی چوە ناو حكومەتەوە

د. شۆڕش حاجی، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان، جەخت لەوە دەکاتەوە؛ كشانەوەی بزوتنەوەی‌ گۆڕان لە حكومەت راستگۆیی بزوتنەوەکە نیشاندەدات و دەڵێت:”ئێمە بۆ پلە ‌و پۆست نەچوبوینە ناو حکومەتەوە”.

د. شۆڕش حاجی لە بەرنامەی دیداری دوێنێی کەناڵی‌ (کەی‌ ئێن ئێن)دا كە هۆکاری‌ بڕیاری‌ کشانەوەی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕانی‌ لە کابینەی‌ هەشتی‌ حکومەت خستەڕو، رایگەیاند؛ بۆیە كشاینەوە، چونكە دەسەڵاتداران ئامادەنەبون تۆزقاڵێك گۆڕانكاری ئەنجامبدەن ‌و گوێ لە داواكاری هاوڵاتیان بگرن.

جەختیشدەكاتەوە؛ بزوتنەوەی گۆڕان بۆ وەرگرتنی پلە ‌و پۆست نەچوە ناو حكومەتەوە، بەڵکو بە ئامانجی ئەنجامدانی چاكسازی بەشداری كرد.

هەروەک لە بەشێكی دیکەی‌ قسەكانیدا رایگەیاند؛ وەك بزوتنەوەی گۆڕان لە ئەمڕۆوە ئامادەن بۆ هەڵژاردن، چونكە هەمو روداوەكان سەلماندیان كە گۆڕان راستگۆبوە لەگەڵ پرەنسیپەكانی خۆیدا.
02/01/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .