كۆبونه‌وەکانی‌ وه‌فدی‌ گۆڕان ‌و كۆمه‌ڵ ‌و هاوپه‌یمانی‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان به‌رده‌وامه‌
وه‌فدی‌ هاوبه‌شی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ‌و كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ ‌و هاوپه‌یمانیی‌ بۆ دیموكراسی‌ ‌و دادپه‌روه‌ری‌، له‌ به‌غدا به‌رده‌وامه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ ‌و دیداره‌كانی‌ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی‌ لایه‌نه‌كانی‌ عێراق.

ئێوارەی رۆژی هەینی وەفدەکە له‌گه‌ڵ هومام حەمودی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ ئیسلامیی‌ عێراق كۆبونه‌وه‌ ‌و دۆخی‌ عێراق ‌و هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌ولێر ‌و به‌غدایان كرد، هه‌ردولاش هاوڕابون له‌سه‌ر كۆتایی هێنان به‌ كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا.

هاوکات شەوی هەینی وه‌فده‌كه‌ی‌ گۆڕان ‌و كۆمه‌ڵ ‌و هاوپه‌یمانی‌، چاویان به‌ هادی‌ عامری ئه‌مینداری‌ رێكخراوی‌ به‌در کەوت ‌و چه‌ند پرسێكیان‌ تاوتوێ‌ کرد.
06/01/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .