ئه‌مەریكا خۆشحاڵه‌ به‌سه‌ردانی‌ وه‌فدی‌ گۆڕان ‌و كۆمه‌ڵ ‌و هاوپه‌یمانی‌ بۆ به‌غدا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی وه‌فدی‌ گۆڕان ‌و كۆمه‌ڵ ‌و هاوپه‌یمانی‌ بۆ بەغدا دەردەبڕێت.

هیزه‌ر ناوێرت، وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مەریكا خۆشحاڵی‌ خۆی‌ ده‌ربڕی‌ به‌سه‌ردانی‌ وه‌فدی‌ هاوبه‌شی‌ هه‌ر سێ‌ لایه‌نی‌ گۆڕان ‌و كۆمه‌ڵ‌ ‌و هاوپه‌یمانی‌ بۆ به‌غدا.

له‌ میانی‌ كۆنگره‌ی‌ رۆژنامه‌نوسی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وەدا‌، ناوێرت وتی‌: “خۆشحاڵبوم له‌ تویته‌ر وێنه‌ی سه‌ردانی‌ وه‌فده‌كه‌ ‌و كۆبونه‌وه‌یان‌ له‌گه‌ڵ‌ لێپرسراوانی‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندیم بینی، ئه‌مه‌ یه‌كه‌م شته‌ كه‌من ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ی‌ پێبده‌م، ئه‌وان به‌یه‌كه‌وه‌ گفتوگۆ ده‌كه‌ن، ئه‌و كاره‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ سه‌ركه‌وتنه‌ و ئێمه‌ خۆشحاڵین ئه‌وه‌ ده‌بینین”.

ئاماژه‌ی‌ بەوەکرد، ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ حكومه‌تی‌ عێراق پێویستی‌ به‌ هاوكاری‌ حكومه‌تی‌ ئه‌مەریكا نییه‌ تا كورد ‌و ناوه‌ند له‌یه‌ك نزیك بكاته‌وه‌.

06/01/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .