وەفدى بزوتنەوەى گۆڕان و کۆمەڵ و هاوپەیمانى گەیشتنەوە هەرێمى کوردستان

وەفدى بزوتنەوەى گۆڕان و کۆمەڵ و هاوپەیمانى گەیشتنەوە هەرێمى کوردستان و ئەندامێکى وەفدەکەش رایدەگەیەنێت؛ راگەیەنراوێکى هاوبەش لەسەر ئەنجامى سەردانەکە بڵاو دەکەنەوە.

د. شۆڕش حاجى ئەندامى خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان و ئەندامى وەفدە هاوبەشەکەى بزوتنەوەى گۆڕان و کۆمەڵى ئیسلامى و هاوپەیمانى بۆ دیموکراسى دواى گەڕانەوەیان لە بەغدا بە (تۆڕى میدیاى گۆڕان)ى راگەیاند؛ راگەیەرندراوێکى هاوبەش لەسەر ئەنجامى سەردانەکە بۆ راى گشتى بڵاو دەکەینەوە.

چوارشەممەى رابردو وەفدە هاوبەشەکە گەیشتنە بەغدا و لە چەند رۆژى رابردودا دیداریان لەگەڵ حەیدەر عەبادى سەرۆک وەزیرانى عێراق و سەرۆک و جێگرى ئەنجومەنى نوێنەران و سەرۆک کۆمار و ژمارەیەک لە هێز و لایەنە سیاسیەکانى عێراق ئەنجامدا لەپێناو بەرژەوەندى خەڵکى کوردستان و داواى جێبەجێکردنى دەستور و پێدانى ماف و ئیمتیازەکانى خەڵکى هەرێمى کوردستانیان لە لایەنە پەیوەندیدارەکانى ناوەند کرد و لە یەکێک لە دیدارەکاندا عەبادى دڵنیاى دایە وەفدەکە کە پارەى جوتیاران و موچەخۆرانى هەرێم خەرج دەکات.

08/01/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .