بزوتنەوەى گۆڕان و کۆمەڵى ئیسلامى کۆبونەوە

بۆ تاوتوێكردنی پرۆسەی هەڵبژاردنەكان لە هەرێمی كوردستان و چەند پرسێکى دیکە، وەفدی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان ‌و كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان كۆبونەوە.


نیوەڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه‌ لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان وەفدی باڵای كۆمەڵی ئیسلامی و وەفدی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان كۆبونەوە.

كۆبونەوە كە بە سەرپەرستی عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ‌و مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان بەڕێوەدەچێت.

پەیامنێری (تۆڕى میدیاى گۆڕان) لە سلێمانی رایگەیاند؛ لە كۆبونەوەكەدا بەرپرسی هەردو دەزگای هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان ‌و كۆمەڵی ئیسلامی بەشداری بەشێکى كۆبونەوەكە دەکەن كە تایبەت دەبێت بە پرسی بەڕێوەچونی پرۆسەی هەڵبژاردنەكان لە هەرێمی كوردستان بەتایبەتی وادەی بەڕێوەچون ‌و میكانزمی پرۆسەكە و پرسی پاككردنەوەی تۆماری دەنگدەران.

ئاماژەى بەوەشکرد؛ كۆبونەوەكە چەند پرس ‌و تەوەری دیکە لەخۆ دەگرێت لە وانە دەرئەنجامی چونی وەفدی گۆڕان و كۆمەڵ و هاوپەیمانی بۆ بەغدا.

11/01/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .