گۆڕان و کۆمەڵ و هاوپەیمانی‌ بە یەک لیست بەشداری‌ هەڵبژاردنەکانی‌ عێراق دەکەن
هەریەکە لە بزوتنەوەی‌ گۆڕان و کۆمەڵی‌ ئیسلامی‌ و هاوپەیمانی‌ بۆ دیموکراسی‌ و دادپەروەری‌ بە یەک لیست بەشداری‌ هەڵبژاردنەکان دەکەن لە کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان.

بەپێی‌ ئەو زانیاریانەی‌ دەست KNN کەوتوە هەریەکە لە بزوتنەوەی‌ گۆڕان و کۆمەڵی‌ ئیسلامی‌ و هاوپەیمانی‌ بۆ دیموکراسی‌ و دادپەروەری‌ گەیشتنە ئەو بڕیارەی‌ بە یەک لیست بەشداری‌ هەڵبژاردنەکانی‌ عێراق بکەن لە کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان.

لای‌ خۆیەوە وریا محەمەد، ئەندامی‌ ژوری‌ هەڵبژاردنی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان زانیاریەکانی‌ بە (سبەی‌) پشتڕاستکردەوە و ئەوەی‌ خستەڕو کە هەرسێ لایەنەکە گەیشتونەتە بڕیاری‌ کۆتایی‌.
12/01/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .