وریا محه‌مه‌د، لیستی نیشتمان ئاماده‌یه‌ بۆ په‌سه‌ندكردن

ئه‌ندامی ژوری هه‌ڵبژاردنه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ لیستی (نیشتمان) ئاماده‌یه‌ بۆ په‌سه‌ندكردن و ‌ هه‌مو رێكاره‌ یاساییه‌كانی ته‌واو كردوه‌.

وریا محه‌مه‌د، ئه‌ندامی ژوری هه‌ڵبژاردنه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و رێگه‌پێدراوی هاوپه‌یمانی (نیشتمان) بە (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگەیاند؛ رۆژی چوارشه‌مه‌ی داهاتو لیستی هاوپه‌یمانی (نیشتمان) له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانه‌وه‌ په‌سه‌ند ده‌كرێت كه‌ لیستی‌ هاوبه‌شی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و هاوپه‌یمانی‌ بۆ دیموكراسی‌ و دادپه‌روه‌رییه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان.

ئاماژەی بەوەشکرد، لیسته‌كه‌ هه‌مو رێكاره‌ یاساییه‌كانی ته‌واو كردوه‌ و وتیشی: تا ئێستا هیچ لایه‌نێكی تری كوردی لیستی هاوپه‌یمانیان پێشكه‌ش نه‌كردوه‌.

15/01/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .