بزوتنەوەی گۆڕان و یەکگرتوی ئیسلامی کۆبونەوە

وه‌فدێكی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌ له‌گه‌ڵ‌ وه‌فدێكی‌ یه‌كگرتوی‌ ئیسلامی‌ كوردستان بەسەرۆکایەتی سەڵاحەدین بەهادین كۆبونه‌وه‌.
سەر لەبه‌یانی‌ ئه‌مڕۆ پێنجشەممە وه‌فدێكی‌ باڵای‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ له‌گه‌ڵ‌ وه‌فدێكی‌ یه‌كگرتوی‌ ئیسلامی‌ كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ سه‌لاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری‌ گشتی‌ ئەو حیزبە، له‌شاری هه‌ولێر كۆبونه‌وه‌، بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی‌ بارودۆخی‌ سیاسی‌ هه‌رێم ‌و پرسی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق ‌و هه‌رێمی‌ كوردستان.
هه‌ردولا جەختیان کردەوە؛ پێویسته‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق له‌واده‌ی‌ خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت ‌و له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كاربکرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ تۆماری ده‌نگده‌ران تۆمارێكی‌ خاوێن بێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنێكی‌ پاك ‌و بێگه‌رد به‌ڕێوه‌بچێت.

دوێنێ چوارشەممە، رێکخەری گشتی سەردانی شاری هەولێری کرد و لەگەڵ هەڵسوڕاوانی مەکۆی هەولێر کۆبوەوە و بڕیارە ژمارەیەک دیدار و کۆبونەوەی دیکە لەو شارە ئەنجامبدات.

یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان دوای زنجیرەیەک کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و دواتر کۆبونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، رۆژی چوارشەممە بریاریاندا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بکشێنەوە، کە بە سێ وەزیر و ژمارەیەک سەرۆکی دەستە و بەڕێوەبەری گشتی بەشداریی کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کردبو.

18/01/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .