رێکخەری گشتی و ئەمینداری یەکگرتو لەکۆبونەوەدان

رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و شاندی یاوەری، سەردانی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستانیان کرد و لەئێستادا لەگەڵ سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەکگرتو لە کۆبونەوەدان.

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و ژمارەیەک لە ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و جڤاتی نیشتیمانی، لە شاری هەولێر سەردانی سەڵاحەدین محەمەد بەهادین ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستانیان کرد و لەئێستادا شاندی باڵای هەردولا لە کۆبونەوەدان.

کۆبونەوەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر دۆخی سیاسی و هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق.

دوێنێ چوارشەممە، رێکخەری گشتی سەردانی شاری هەولێری کرد و لەگەڵ هەڵسوڕاوانی مەکۆی هەولێر کۆبوەوە و بڕیارە ژمارەیەک دیدار و کۆبونەوەی دیکە لەو شارە ئەنجامبدات.

18/01/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .