
سلێمانی؛ كۆنگره‌ی راوێژیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی باشوری كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
به دروشمی (به یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی، كۆتایی به داگیركاری دێت) كۆنگره‌ی راوێژیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی باشوری كوردستان له سلێمانی ده‌ستیپێكرد.
كۆبونه‌وه‌كه له هۆڵی هۆتێل هایكریست به‌ڕێوه‌ده‌چێت، نوێنه‌ری هه‌مو حیزب و لایه‌نه سیاسی و رێكخراو و ئاین و پێكهاته جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تێیدا به‌شدارن و له به‌شه‌كانی تری كوردستانیشه‌وه چه‌ندین میوان ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ن.
ئامانجی كۆبونه‌وه‌كه بۆ ڕاوێژكردنه له‌باره‌ی دۆخی هه‌رێمی كوردستان و هه‌نگاونان بۆ پێكهێنانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان، هه‌روه‌ها دروستكردنی كۆده‌نگیی نیشتیمانی له‌سه‌ر كۆی پرسه‌كان، به‌تایبه‌ت عه‌فرین.
(١٥)ی ته‌موزی ساڵی رابردو كۆبونه‌وه‌ی راوێژیی چوار پارچه‌ی كوردستان به‌ڕێوه‌چو، تیایدا بڕیاردرا له هه‌ر پارچه‌یه‌ك به‌جیاو له‌ناو ره‌وه‌ندی كوردیدا كۆبونه‌وه‌ی راوێژیی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌بچێت.