به‌هۆی‌ كێشه‌ی‌ ته‌كنیكیه‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی‌ كاتی‌ په‌خشی‌ KNN راده‌گیرێت

راگه‌یه‌ندراوێك له‌ كه‌ناڵی‌ (KNN)ه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ راگرتنی‌ په‌خشی‌ كه‌ناڵه‌كه‌ به‌هۆی‌ كێشه‌یه‌كی‌ ته‌كنینكی‌ و بۆ ماوه‌یه‌كی‌ كاتی‌.

سڵاو بۆ بینەرانمان

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ ماوه‌ی‌ نۆ ساڵه‌ كه‌ناڵی‌ (KNN) له‌خزمه‌تی‌ هاوڵاتیاندا كارو به‌رنامه‌كانی‌ خۆی‌ په‌خشكردوه‌، به‌درێژایی‌ ئه‌و هه‌مو ساڵه‌ش به‌هاوكاریی‌ كارمه‌ندانی‌ كه‌ناڵه‌كه‌مان، (KNN) گوێی نه‌داوه‌ به‌هه‌مو ئه‌و هه‌وراز و نشێویانه‌ی‌ كه‌ هاتونه‌ته‌ رێگه‌ی‌، به‌رده‌وامیش بوه‌ له‌ده‌رخستنی‌ ئه‌و راستیانه‌ی‌ كه‌ له‌لای‌ خه‌ڵك شاراوه‌ بون وه‌ك بودجه‌ و رۆڵی‌ په‌رله‌مان ‌و هه‌مو ئه‌و گه‌نده‌ڵی‌ و به‌هه‌ده‌ردانانه‌ی‌ له‌ سه‌روه‌ت ‌و سامانی‌ ئه‌م وڵاته‌دا ده‌كرا، ئێستاش به‌هۆی‌ كێشه‌ی‌ ته‌كنیكیه‌وه‌ له‌ سەعات (12:00)ی‌ شه‌وی (31/1/2018)ەوە په‌خشی‌ به‌رنامه‌كانمان بۆ ماوه‌یه‌كی‌ كاتی‌ راده‌گیرێت، به‌ڵێن ده‌ده‌ین له‌داهاتویه‌كی‌ نزیكدا به‌ وه‌رزێكی‌ نوێوه‌ ده‌ست پێده‌كه‌ینه‌وه‌.

سوپاس بۆ پشتیوانی‌‌و خه‌مخۆری‌ و دڵسۆزیی‌ ئێوه‌ی‌ بینه‌ر و هه‌مو ئه‌وانه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردودا پشتیوان ‌و هاوكاربون له‌سه‌رخستنی‌ ئه‌م كاره‌دا.

له‌گه‌ڵ رێزی‌ به‌ڕێوبه‌ر‌وسه‌رجه‌م كارمه‌ندانی‌

كه‌ناڵی‌ (KNN)

01/02/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .