گۆڕان و کۆمەڵ و هاوپەیمانی لەسەر ئاستی باڵا کۆبونەوە

بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەریی لەسەر ئاستی باڵا کۆبونەوە.

ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ ، بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەریی لەشاری‌ سلێمانی و لەسەر ئاستی باڵا کۆبونەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کاری هاوبەش و پێکەوەیی و بەشداریی هەرسێ لایەن لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نیشتیمان له‌ ناوچه کوردستانییە‌ له‌سه‌ره‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق و هەماهەنگی و پێكهێنانی بەرەیەكی فراوانە لە ئایندەدا.

کۆبونەوەکە لەماڵی جەلالی سام ئاغا، کەسایەتی ناسراوی شاری سلێمانی و بەبەشداریی ژمارەیەک نوسەر و رۆژنامەنوس و رۆشنبیر بەڕێوەچو.

کۆبونەوەکە بەبەشداریی عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی و جەلال جەوهەر ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان و عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ‌و موحه‌ممه‌د حه‌كیم كارگێری ئه‌نجومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵ‌ و به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی‌ و ئارام قادر هاودید له‌ هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەریی بەڕێوەچو.

06/02/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .