جڤاتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان کۆدەبێتەوە

جڤاتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان بەسەرپەرشتى رێکخەرى گشتى کۆدەبێتەوەو پرسی هەڵبژاردنەکانى عێراق و ئامادەکارییەکانى گۆڕان بۆ ئەو هەڵبژاردنە تاوتوێدەکرێت.

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەمە جڤاتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان لە مەکۆی سەرەکى لە سلێمانى، بەسەرپەرشتى عومەر سەید عەلى رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان کۆبوەوە.

د.رەئوف عوسمان، سەرۆکى جڤاتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان بە (سبەی) راگەیاند؛ کۆبونەوەکە تایبەتە بە هەلومەرجى سیاسی ئەمڕۆى کوردستان و عێراق، بەتایبەت پرسی هەڵبژاردنەکانى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق و ئامادەکارییەکانى گۆڕان بۆ ئەو هەڵبژاردنە.

22/02/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .