پسپۆڕانی‌ ڕاگه‌یاندن:KNN وه‌رچه‌رخانێكی‌ گرنگ بوو له‌ میدیای‌ كوردیدا

دوای‌ دامه‌زراندنی‌ كه‌ناڵی‌ KNN میدیای‌ بینراو ئه‌زمونێكی‌ تازه‌ی‌ به‌خۆیه‌وه‌ بینی‌ و توانی‌ وه‌ك یه‌كه‌مین كه‌ناڵ كه‌ خه‌مه‌كانی‌ خه‌ڵك باس بكات و گرنگیان پێ بدا ده‌ربكه‌وێت.

به‌شێك له‌ پسپۆڕانی‌ ڕاگه‌یاندن له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنیاندا بۆ كه‌ناڵه‌كه‌ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ KNN ڕۆڵی‌ گه‌وره‌ی‌ گێرا له‌ هۆشیار كردنه‌وه‌ی‌ خه‌ڵك و ده‌ستی‌ برد بۆ ئه‌و مه‌له‌فانه‌ی‌ كه‌ پێشتر میدیای‌ بینراو نه‌یتوانی‌ بوو كاریان له‌سه‌ر بكات.

قۆناغی‌ دروست بونی‌ كه‌ناڵی‌ KNN لای‌ به‌شێك له‌ هاوڵاتیان و پسپۆرانی‌ ڕاگه‌یاندن به‌ قۆناغی‌ گرنگ ناو ده‌برێت،وه‌ك باسیشی‌ ده‌كه‌ن KNN ئه‌و كه‌ناڵه‌ بوو كه‌ هۆكاربوو بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی‌ هاوڵاتیان له‌سه‌ر بودجه‌و به‌فیڕۆدانی‌ داهات و ئاشكراكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ له‌لایه‌ن به‌شێكی‌ به‌رپرسانی‌ كوردیه‌وه‌.

به‌شێك له‌و مامۆستایانه‌ی‌ راگه‌یاندن پێیان وایه‌ KNN یه‌كه‌مین كه‌ناڵی‌ میدیای‌ بینراوه‌ كه‌ چووه‌ته‌ سه‌نگه‌ری‌ خه‌ڵكه‌وه‌ و گرنگی‌ به‌ ماف و خه‌مه‌كانیانی‌ داوه‌ و نادادییه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌رامبه‌ر خه‌ڵك باسكردووه‌، مامۆستایانی‌ راگه‌یاندنی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ ده‌ڵێن إ ئه‌و گۆڕانكاریه‌ گه‌وره‌یه‌ی‌ دروست بوو كه‌ له‌میدیای‌ كوردیدا مێژویه‌كی‌ پڕ سه‌روه‌رییه‌.

له‌ده‌ستپێكی‌ ئه‌م وه‌رزه‌ نوێیه‌دا KNN به‌ڵێنی‌ به‌بینه‌ره‌كانی‌ داوه‌ته‌وه‌ كه‌وه‌ك چۆن هه‌میشه‌ له‌سه‌نگه‌ری‌ هاوڵاتیان و له‌گه‌ڵ خه‌مه‌كانیان بێت له‌ئێستاشدا درێژه‌پێده‌ری‌ ئه‌و كاره‌ بێت.


.

16/03/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .