ریفراندۆم دەرخەری لوتکەی شکستی حوکمڕانی کوردیی بو
د.یوسف محەمەد رایدەگەیەنێت؛ هەرچەندە کورسییەکانی کورد لە عێراق کەمکراونەتەوە، بەڵام تا ئێستاش کورد رۆڵی کاریگەریی هەیەو دەشڵێت: ریفراندۆم دەرخەری لوتکەی شکستی حوکمڕانی کوردیی بو.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بارەگای سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی، د.یوسف محەمەد و هوشیار عومەر عەلی رێکخەری ژوری دیبلۆماتی، پێشوازییان کرد لە ماریان زومبولیف راوێژکاری سیاسی نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان، لە کۆبونەوەیەکدا، پرسی هەڵبژاردنەکانی داهاتوی عێراق و رۆڵی نەتەوەیەکگرتوەکان لەو پرۆسەیەدا و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و چەند پرسێکی تری سیاسی گفتوگۆیان لەسەر کرا.

د.یوسف محەمەد سەبارەت بە رۆڵی نەتەوەیەکگرتوەکان وتی: "پێویستە نەتەوە یەکگرتوەکان چاودێری بارودۆخی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان و عێراق بکات، چونکە ساختەکاریی، هەڕەشەیە لە سەر چارەنوسی هەڵبژاردن و دیموکراتی. ئەزمونی رابردوی هەرێمی کوردستان و عێراق، ئەو راستییەی دەرخست، هێزە دەسەڵاتدارەکان، ساختەکاریی لە هەڵبژاردنەکاندا دەکەن".

هەروەک ئاماژەی بەوەکرد کە "بەداخەوە لە ٢٠١٠ بە بەرنامە کورسییەکانی کورد لە عێراق کەمکراونەتەوە، بەڵام تا ئێستاش کورد رۆڵی کاریگەریی هەیە. هەرچەندە ریفراندۆم تا ئاستێکی زۆر پێگەی کوردی لە عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لاواز کرد. ریفراندۆم دەرخەری لوتکەی شکستی حوکمڕانی کوردیی بو.

نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتوەکان، ئاماژەی بەوەدا، نەتەوەیەکگرتوەکان بەوردی چاودێری رەوشی دیموکراتی و هەڵبژاردنەکان دەکەن و راپۆرتی خۆیان بەرزدەکەنەوە. هیوای خواست هەمو لایەنەکان رێز لە بنەما دیموکراتییەکان بگرن و هەنگاو بەرەو سەقامگیریی و ئاوەدانکردنەوەی وڵات بنێن.

16/03/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .