بزوتنەوەی گۆڕان سێ رۆژ ماتەمینی راگەیاند

بزوتنەوەی گۆڕان سێ رۆژ ماتەمینی بۆ عەفرین راگەیاند و ئاڵاکەشی بۆ نیوە دابەزاند.

بزوتنەوەی گۆڕان بەهۆی داگیرکاری سوپای تورکیا و چەکدارانی بۆسەر ئەو شارە و ئاوارەبونی هەزاران کەس، بۆ ماوەی سێ رۆژ ماتەمینی راگەیاند.

هەروەها گۆڕان ئاڵای بزوتنەوەکەشی بۆ نیوە داگرت.

ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێش پارێزگاری سلێمانی، سێ رۆژ ماتەمینی لە پارێزگاکە راگەیاند و بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئاهەنگ و خۆشییەکانی نەورۆز، کە بڕیاربو لە چوارچێوەی پلانی پارێزگاکە بۆ جەژنی نەورۆز بەڕێوەبچێت.

22/03/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .