بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان پشتیوانی‌ له‌ داواكاریی‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كات
بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان پشتیوانیی‌ خۆی‌ بۆ داواكاریی‌ خۆپیشانده‌رانی‌ شار و شارۆچكه‌كانی‌ هه‌رێم دوپات ده‌كاته‌وه‌ و داواش ده‌كات گیانی‌ خۆپیشانده‌ران بپارێزرێت.

هاوكات له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانی‌ سه‌رتاسه‌ری‌ له‌ شارو شاۆرۆچكه‌كانی‌ هه‌رێم، بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه‌: پشتیوانی‌ له‌ داوا ره‌واكانی‌ خۆپیشاندان و مانگرتنه‌كان ده‌كه‌ین و پێویسته‌ ده‌ستبه‌جێ حكومه‌ت و په‌رله‌مان به‌ده‌م داواكاریی‌ خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ بچن.

هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه‌: به‌كارهێنانی‌ هه‌مو جۆره‌ توندوتیژییه‌ك دژی‌ خۆپیشانده‌ران ئیدانه‌ ده‌كه‌ین و داوا له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش ده‌كه‌ین گیانی‌ خۆپیشانده‌ران بپارێزن.

ته‌ئكیدیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ رێكه‌وتنی‌ نێوان حكومه‌تی‌ هه‌رێم و حكومه‌تی‌ فیدراڵ شه‌فاف بكرێت و ئاشكرا بكرێت.
26/03/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .