عوسمان حاجی مەحمود: ئەنجامی روبەڕوبونەوەی خۆپیشاندەران شکستە
عوسمان حاجی مەحمود پاڵپشتی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ خۆپیشاندەران دوپات دەکاتەوەو رایدەگەیەنێت؛ پێویستە دەسەڵات ئەو راستیە بزانێت گوێنەگرتن و روبەڕوبونەوەی خۆپیشاندەران جگە لە قەیران و شکستی زیاتر ھیچ ئەنجامێکی نابێت .

لە پەیامێکیدا بۆ خەڵکی کوردستان، عوسمان حاجی مەحمود، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت: ئێمە وەکو بزوتنەوەی گۆڕان پاڵپشتی تەواوی داواکارییەکانی موچەخۆران و خەڵکی کودستانین لە ھەمو پارێزگاکانی کوردستان لەرێگای خۆپیشاندانی مەدەنی بۆ داوا رەواکانیان بۆ نان و ئازادی، داواکارین ھەمو چین و توێژەکان بێنە ناو خۆپیشاندان و پاڵپشتیان بن و فشارەکان بە ھێزو گەورەتر بکەن.

هەروەک داوا لە ھێزە چەکدارەکان لە پێشمەرگە و ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ  دەکات کە "پاڵپشتی داوا رەواکانی خەڵک بن، کە داواکاری خۆیان و کەسوکاریانە و ئەرکی پاراستنی خەڵک لە ئەستۆ بگرن و بەرێزەوە مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەران بکەن".

دەقی پەیامەکە
پەیامێک لە عوسمان حاجی مەحمودەوە بۆ خەڵکی کوردستان
لە دوای شکستی ئەقڵیەت و فۆرمی حوکمڕانی و ئەو قەیرانە سیاسیی و ئیداریی و ئابوریی و داراییەی کە بەرۆکی خەڵکی کوردستانی گرتوە و بەرەو ئایندەیەکی نادیاری دەبات، ئێمە وەکو بزوتنەوەی گۆڕان پاڵپشتی تەواوی داواکارییەکانی موچەخۆران و خەڵکی کودستانین لە ھەمو پارێزگاکانی کوردستان لەرێگای خۆپیشاندانی مەدەنی بۆ داوا رەواکانیان بۆ نان و ئازادی، داواکارین ھەمو چین و توێژەکان بێنە ناو خۆپیشاندان و پاڵپشتیان بن و فشارەکان بە ھێزو گەورەتر بکەن، ھەروەھا داوا لە ھێزە چەکدارەکان لە پێشمەرگە و ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەکەم پاڵپشتی داوا رەواکانی خەڵک بن، کە داواکاری خۆیان و کەسوکاریانە و ئەرکی پاراستنی خەڵک لە ئەستۆ بگرن و بەرێزەوە مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەران بکەن.
پێویستە دەسەڵات ئەو راستیە بزانێت گوێنەگرتن و روبەڕوبونەوەی خۆپیشاندەران جگە لە قەیران و شکستی زیاتر ھیچ ئەنجامێکی نابێت .

عوسمان حاجی مەحمود
ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان
29/03/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .