پەیامی خۆپیشاندەران دەگەیەندرێتە پاریس
ژوری پەیوەندی دیپلۆماسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، دیدی بزوتنەوەکەی و پەیامی خۆپیشاندەران دەگەیەنێتە بەرپرسانی کۆشکی ئیلیزێ و بەرپرسانی ئەو وڵاتە.

لەژمارەیەک دیدار و کۆبونەوەی جیاوازدا لەگەڵ راوێژکاری سەرۆک کۆمار و بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری و لیژنەی بەرگریی و پەرمانتارانی فەرەنسا، شوناس شێرکۆ جدی ئەندامی ژوری پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، دیدی بزوتنەوەی گۆڕانی سەبارەت بە دۆخی هەرێمی کوردستان بۆ بەرپرسانی پاریس رونکردەوە و داواکاریی و داخوازی خۆپیشاندەرانی پێگەیاندن.

رۆژی (27)ی ئەم مانگە شوناس شێرکۆ لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار لەگەڵ ئۆرێلین لیچیڤالیر راوێژکاری سەرۆکی فەرەنسا و سەر لەبەیانی رۆژی دواتر لەگەڵ کۆڵۆنیاڵ ئۆلیڤەر پاسۆت بەڕێوبەری دیراساتی ستراتیژی لە وەزارەتی بەرگری و نیوەڕۆی هەمانڕۆژ لەگەڵ جۆن ژاک برێدێ سەرۆکی لیژنە بەرگریی لە پەرلەمانی فەرەنسا و پاشنیوەڕۆی هەمانڕۆژ لەگەڵ سیناتۆر بیرنارد کازیۆ جێگری سەرۆکی لیژنەی بەرگری لە سیناتی فەرەنسا، دیدو تێڕوانینی بزوتنەوەی گۆڕان سەبارەت بە دۆخی هەرێمی کوردستان رونکردەوە و هەروەک داواکاریی و داخوازیی خۆپیشاندانەکانی ئەمدوایەی هەرێمی کوردستانی گەیاندە پاریس.

29/03/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .