سكرتێری جڤاتی‌ گشتی‌: شه‌ق هه‌ڵدان له‌ مامۆستا، شه‌قه‌ له‌ مێژوو
سكرتێری جڤاتی‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، " شه‌ق هه‌ڵدان له‌ مامۆستا شه‌قه‌ له‌ مێژو و حه‌زاره‌ت‌، ده‌شڵێت: "سوپاسی‌ خه‌ڵكی‌ هه‌ولێرو دهۆك ده‌كه‌ین‌و، داوایان ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و نه‌هجه‌ به‌رده‌وامبن، كه‌ توانیان ئه‌و به‌ربه‌سته‌ كۆنكرێتیه‌ بشكێنن".

ره‌ئوف عوسمان، سكرتێری جڤاتی‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، له‌ میانی‌ به‌شداریكردنی‌ له به‌رنامه‌ی‌ رووبه‌ڕووی‌ كه‌ناڵی‌ KNN وتی‌، "سوپاسی‌ خه‌ڵكی‌ هه‌ولێرو دهۆك ده‌كه‌ین، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ توانیان ئه‌و به‌ربه‌سته‌ كۆنكرێتیه‌ بشكێنن له‌ ناوچه‌كانیان".

ده‌شڵێت: "پیرۆزبایی له‌ خه‌ڵكی‌ هه‌ولێرو دهۆك ده‌كه‌ین‌و داوا ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و نه‌هجه‌ به‌رده‌وامبن".

ره‌ئوف عوسمان، راشیگه‌یاند: "شه‌ق هه‌ڵدان له‌ مامۆستا شه‌قه‌ له‌ مێژو و حه‌زاره‌ت، مامۆستا نه‌هاتووه‌ داوای‌ زیادكردنی‌ موچه‌و سولفه‌و زه‌وی‌ بكات، مامۆستایان داوای‌ حه‌ق‌و مافی‌ خۆیان ده‌كه‌ن".

سكرتێری جڤاتی‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌شڵێت: "سوپاسی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ ده‌كه‌م، چونكه‌ حه‌قیقه‌تی‌ خۆی‌ ده‌رخست".

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات: حكومڕانانی‌ ئه‌م وڵاته‌، چونكه‌ به‌ عیلم‌و تێكۆشان نه‌هاتونه‌ته‌ سه‌ر كورسی‌، ته‌نیا به‌ قانونی‌ بنه‌ماڵه‌ هاتونه‌ته‌ سه‌ر كورسی‌ بۆیه‌ وا بیر ده‌كه‌نه‌وه‌. 

ئه‌وه‌شی ده‌خاته‌ڕوو، رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ى گۆران له‌ سه‌ره‌تاوه‌ پشتگیری‌ مامۆستایانی‌ كردووه‌ له‌به‌رامبه‌ر مافه‌كانیان".

سكرتێری جڤاتی‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان راشیگه‌یاند، "وتیان كوردستان ده‌كه‌ین به‌ دوبه‌ی‌، كه‌چی‌ ئێستا له‌ خوار سۆماڵه‌وه‌یه‌".

ره‌ئوف عوسمان، وتیشی‌ "وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان پشت‌و په‌نای‌ خۆپیشانده‌رانین‌و داواكارییه‌كانیان حكومه‌ت به‌ ئاسانی‌ ده‌توانێت جێبه‌جێی‌ بكات، به‌ڵام نایكات".

سكرتێری جڤاتی‌ گشتی‌ گۆڕان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، كاك نه‌وشیروان وه‌ك سیاسیه‌ك‌و شۆڕشگێر‌و روناكبیر له‌ نێو گۆڕان، رۆڵی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ هه‌بوو، به‌ڵام له‌ئێستادا غیابی ئه‌و نه‌بۆته‌ هۆی‌ ده‌سته‌پاچه‌یی‌ گۆڕان.

رونیشیكرده‌وه‌: "له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان كورد توشی‌ شكست بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئێستا له‌وێ بۆشایی‌ دروست بووه‌، بۆیه‌ هاوپه‌یمانیمان پێكهێنا‌و، دڵنیاين كورد له‌و ناوچانه‌ كه‌م ده‌كات، بۆیه‌ كه‌م كردنی‌ كورسیه‌كانی‌ كوردیش ناكه‌وێته‌ ئه‌ستۆی‌ گۆڕان".

ره‌ئوف عوسمان، راشیده‌گه‌یه‌نێت: "خیلافی‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ پارتی‌ خیلافێكی‌ فكریه‌، به‌هۆی‌ ئه‌م جیاوازییه‌یه‌ په‌رله‌مانیان داخست‌و وه‌زیره‌كانیان ناردینه‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی‌ دنیا بینینێكی‌ شاره‌ستانیانه‌ی‌ ئێمه‌یه‌".
03/04/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .