گۆڕان پشتیوانی‌ لە میساقی‌ شه‌ره‌فی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق دەکات
رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان پێشوازی‌ له‌ جێگری‌ نێرده‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری‌ سیاسی‌ و هه‌ڵبژاردن ده‌كات و پشتیوانی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ش بۆ میساقی‌ شه‌ره‌فی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق دوپات ده‌كاته‌وه‌.

عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌، رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ یاوه‌ری‌ محه‌مه‌د تۆفیق رەحیم ئه‌ندامی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندن و هۆشیار عومه‌ر عه‌لی‌ رێكخه‌ری‌ ژوری‌ په‌یوه‌ندیه‌ دبلۆماسیه‌كان له‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ پێشوازی‌ له‌ ئاڵیس پۆڵ جێگری‌ نێرده‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری‌ سیاسی‌ و هه‌ڵبژاردن و وه‌فدێكی‌ یاوه‌ری‌ كرد.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا، رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان پشتیوانی‌ گۆڕانی‌ بۆ میساقی‌ شه‌ره‌فی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق دوپاتكرده‌وه‌.

وه‌فدی‌ گۆڕان ته‌كیدیان كرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ هه‌رێمی كوردستانیش میساقێكی‌ له‌و شێوه‌یه‌ بێته‌ ئاراوه‌ ئه‌وا بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان پشتیوانی‌ ده‌كات.
04/04/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .