كه‌ركوك؛ خانه‌ی راپه‌ڕاندن و ژوری په‌یجوری له‌گه‌ڵ مه‌كۆكان كۆبونه‌وه‌
خانه‌ی راپه‌ڕاندن و ژوری په‌یجوری رایه‌ڵه‌ و بازنه‌كانی كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كانیان به‌سه‌ركرده‌وه‌.

بۆ له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربون له‌ هه‌ڵسوڕاو و رایه‌ڵه‌و بازنه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ هه‌رێمی كوردستان، عوسمانی‌ حاجی‌ مه‌حمود ئه‌ندامی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندن و ئاسۆ ره‌حیم رێكخه‌ری‌ ژوری‌ په‌یجوری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، له‌گه‌ڵ مه‌كۆكانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌كه‌ركوك و قه‌زای‌ دوبزو ژوری‌ ناوچه‌ كوردستانیه‌ دابڕێنراوه‌كان كۆبونه‌وه‌.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵوێست و كارنامه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی‌ ئێستای گه‌لی‌ كوردستان به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌ كوردستانیه‌ دابڕێنراوه‌كان رونكرایه‌وه‌ و به‌شێكی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ش تایبه‌ت بو به‌ گوێگرتن له‌ راوبۆچون و پێشنیاره‌كانی‌ هه‌ڵسوڕاوانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌و ناوچانه‌.
08/04/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .