وەفدی هەدەپەو بزوتنەوەی گۆڕان لە کۆبونەوەدان
وەفدی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) گەیشتنە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی و لەئێستادا لە کۆبونەوەدان.
پاشنیوەڕۆی رۆژی دوشەممە، وەفدی هەدەپە بە سەرۆکایەتی پەرورین بوڵدان سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانیان کردو لەلایەن عومەر سەید عەلی رێکخەر گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و ژمارەیەک لە ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و جڤاتی نیشتیمانی پێشوازی کران.
وەفدی هەدەپە پێکهاتون لە پەروین بوڵدان هاوسەرۆک و هەریەکە لە پەرلەمانتاران، فەلەکناس ئوجا، عوسمان بایدەمیر، ئیمام تاشچیەر، بەردان ئۆزتورک، دیلەک ئۆجالان و دیلەک بۆها.
10/04/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .