په‌یامی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بۆ خەڵکی کوردستان
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
دەنگدەرانی کوردستان
هەڵسوڕاو و گۆڕانخوازان و پشتیوانانی بزوتنەوەی گۆڕان

بزوتنەوەی گۆڕان قۆناغێکی گەورە و پڕ هەوراز و نشێویی بەسەرکەوتویی و بەئیرادەیەکی پۆڵاینەوە بڕی، کە ئێستا هەمو دەنگدەر و مرۆڤێکی بەویژدان دەزانێت کە جوڵانەوە سیاسی و جەماوەرییەکەمان لە کوردستانی عێراقدا لەماوەی رابردودا چ رۆڵێکی گرنگ و کاریگەری لە پرۆسەی سیاسی و هۆشاری سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوریدا بینیوە.

هه‌رێمی‌ كوردستان ئه‌مڕۆ به‌هۆی‌ سیاسه‌تی‌ چه‌وتی‌ ده‌سه‌ڵات و سستی‌ حكومه‌تی‌ تاكڕه‌وییه‌وه‌ له‌ دۆخێكی‌ ئابوری‌ و دارایی‌ و سیاسیی‌ و ئه‌منیی‌ ناله‌باردایه‌ و هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران له‌ بار و گوزه‌رانێكی‌ خراپدا ده‌ژین و پێگه‌ی‌ هه‌رێمیش له‌ناوخۆی‌ عێراق و ده‌ره‌وه‌ تادێت لاوازتر ده‌بێت به‌تایبه‌تیش پاش لێكه‌وته‌كانی‌ ریفراندۆم كه‌ كاته‌كه‌ی‌ گونجاو نه‌بو دواتریش كاره‌ساتی‌ (16)ی‌ ئۆكتۆبه‌ری‌ به‌دوادا هات  ئه‌مه‌ش ده‌ره‌نجامی‌ گوێنه‌گرتن و بێمنه‌تیی‌ ده‌سه‌ڵات  و نه‌بونی‌ ئه‌جێندای‌ نیشتمانی‌ و زاڵكردنی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ كه‌سی‌ و حیزبییه‌ به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نیشتمانی‌ و نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، جێگای‌ سه‌ربه‌رزییه‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ دو خولی‌ رابردوی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراقدا سه‌ره‌ڕای‌ ئاسته‌نگه‌كان رۆڵی‌ گه‌وره‌ و كاریگه‌ریان هه‌بوه‌ بۆ به‌رگریكردن له‌ مافه‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و نیشتمانی‌ و ئابوری‌ و داراییه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، ئه‌مڕۆش كه‌ ده‌ستده‌كه‌ین به‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن بۆ لیستی‌ ژماره‌ (142)ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی‌ و كه‌ركوك و هه‌ڵه‌بجه‌ و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی‌ دیكه‌ هه‌روه‌ها لیستی‌ ژماره‌ (183)ی‌ نیشتمان له‌ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان ئومێدێكی‌ گه‌وره‌مان هه‌یه‌ هاوڵاتیان به‌شداریی‌ كارای‌ هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و ده‌نگه‌كانیان پشتگیریی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌یان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ نوێنه‌رانتان له‌ خولی‌ داهاتودا به‌هه‌مو توانایانه‌وه‌ كار بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی‌ به‌رنامه‌ی‌ سیاسی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌پێناوی‌ گۆڕینی‌ دۆخی‌ سیاسی‌ و ئابوریی‌ و ئه‌منیی‌ و چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ و ناكۆكییه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا كه‌ خۆی‌ له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ خاك و سه‌روه‌ت و سامان و ده‌سه‌ڵاتدا ده‌بینێته‌وه‌، وه‌ له‌به‌ر رۆشنایی‌ ده‌ستور و و جێبه‌جێكردنی‌ هه‌مو بڕگه‌كانی‌ به‌تایبه‌تیش ماده‌ی‌ (140) بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان كاندیده‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌تان له‌ كه‌سانی‌ ئازا و پسپۆڕ و شاره‌زا  له‌بواره‌كانی‌ قانون و نه‌وت و ئابوری‌ و  ئه‌ندازیاری‌ و ئاینی‌ و كشتوكاڵ و هه‌مو بواره‌كانی‌ تری‌ ژیان پێكهاتوه‌ و شایسته‌ی‌ ئه‌وه‌ن له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراقه‌وه‌ به‌رگری‌ له‌ مافه‌ ده‌ستوری‌ و یاساییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بكه‌ن.

دڵنیاین له‌وه‌ی‌ فراكسیۆنی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌تان له‌ خولی‌ داهاتوی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌بن به‌ پارێزه‌رو داكۆكیكه‌ر له‌سه‌ر مافه‌ ده‌ستوریه‌كانی‌ میلله‌ته‌كه‌مان  به‌هاوكاری‌ هه‌مو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و عێراق بزوتنه‌وه‌كه‌تان به‌ گوتاری‌ نیشتمانی‌ و نه‌ته‌وه‌یی‌  ده‌بێت به‌ پارێزه‌ری‌ قه‌واره‌ی‌ سیاسی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و به‌هێزكردنی‌ پێگه‌ی‌ یاسایی‌ و سیاسییه‌كه‌ی‌ به‌ گوتاری‌ چاكسازیش ده‌بێته‌ سه‌نگه‌رێكی‌ به‌هێز بۆ بنبڕكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ و به‌هه‌ده‌ردانی‌  داهات، هه‌روه‌ها وه‌ك چۆن كارده‌كات بۆ گۆڕینی‌ سیسته‌می‌ سیاسیی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ هه‌مو گه‌نده‌ڵییه‌كانه‌، بزوتنه‌وه‌كه‌تان كارده‌كات بۆ به‌نیشتمانیكرد

بزوتنەوەکەتان بە گوتاری نیشتیمانی و نەتەوەیی دەبێت بە پارێزەری قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان و بەهێزکردنی پێگە یاسایی و سیاسییەکەی، بە گوتاری چاکسازیش دەبێتە سەنگەرێکی بەهێز بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی و بەهەدەردانی داهات، هەروەک چۆن کاردەکات بۆ گۆڕینی سیستیمی سیاسی هەرێمی کوردستان کە سەرچاوەی هەمو گەندەڵییەکانە.


بزوتنەوەکەتان کاردەکای بۆ بەنیشتیمانیکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و کۆتایی پێهێنان بە پەیوەندی شەخسی و ژێربەژێر و بەرژەوەندییە حیزبییەکان.
بزوتنەوەکەتان بەوپەڕی توانا و قەناعەتەوە کاردەکات بۆ گەڕاندنەوەی موچەر و بودجە و خاکی لەدەستدراوی هەرێمی کوردستان
ئەی ئەوانەی خوازیاری رۆژێکی گەشتر و گۆڕانکاری جەوهەرین بۆ خەڵکی بەشمەینەتی کوردستان.
ئەی ئەو گەنج و لاوانەی دەڕواننە ژینگەیەکی سیاسی و ئابوری گونجاو کە رێز لە بەهرە و تواناکانتان بگرێت.
ئەی ئەو خانم و شێرە ژنانەی چاوتان لەوەیە لە کۆمەڵگەدا بە بەڕێزەوە بڕوانرێتە خواست و داوا و پێگەکەتان

دیارە بۆ ئێمە ئەم هەڵبژاردنە لە دو روەوە زۆر گرنگ و پڕ بایەخە:
لەلایەکەوە کۆمەڵگەی هەرێم نەبێت ئەو زیندویەتییە لەخۆیا پیشان بدات کە سزای هەمو ئەو هێزانە ئەدات نوێنەرایەتییەکی خراپی هەرێمی کوردستانیان لە بەغدا کردوە و جگە لە دەستکەوتی حیزبی و شەخسی، هیچیان لە بەغدا بۆ هەرێم دەستنەخستوە.

لەلایەکی ترەوە ئەم هەڵبژاردنە دوای کۆچی دوایی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا دێت کە خونی سەرەکی ئەوەبو لەدوای خۆی بزوتنەوەیەک جێبهێڵێت کە بتوانێت بەهەمان گوڕ و حەماسەت و بیروڕایانەوە درێژە بە کاروانی خەباتێکی مەدەنی بدات کە کۆتایی بە حکومڕانی حیزبسالاری و گەندەڵی بە دەزگایی ببون بێنێت.

مامۆستایان. پزیشکان و تەندروستکاران، فەرمانبەران، ئەندازیاران، پارێزەران، رۆشنبیران، خوێندکاران، کرێکاران، جوتیاران.

بزوتنەوەی گۆڕان ئاڵاهەڵگری رێبازەکە چەند رێگا سەخت و دژراو و پرکۆسپ بێت، روناکی مۆمەکەمان ناکوژێتەوە و خەباتمان لەپێناوی بەدیهێنانی ژیانێکی شایستە و ئایندەیەکی گەش بۆ هەمو لایەک هەر بەردەوام دەبێت.

گۆڕان هێزێکە لە پرۆسەی سیاسی هەرێم  و عێراقدا سەربەرزانە تاقیکراوەتەوە، بۆیە خەڵکی کوردستان متمانەی تەواوی پێ هەیە، ئەمجارەش بەپشتیوانی خوا و گەلەکەمان سەرکەوتنی گەورە بەدەستدەهێنین.


بۆیە بۆ رۆژی (12)ی ئایار بزوتنەوەی گۆڕان ئەمانەتێکە لەدەستی ئێوەی دەنگدەر و ئێمەی هەڵسوڕاو و هاوخەباتانی نەوشیروان مستەفادا، ئومێدەوارین هەموان بە جەژنی سەرکەوتن پاراستنی ئەو ئەمانەتە لەپاش هەڵبژاردن رابگەیەنن.

16/04/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .