گۆڕان و پرسە نیشتمانییەکان
لە پرۆگرامی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان زیاتر لە دەیانجار وشەی "نیشتمان" و "نیشتمانیبون" بە مەبەست و ئاماژەی جیاواز بەکارهاتوە، وەکو؛ به‌نیشتمانیکردنی پرۆسه‌ی دروستکردنی بڕیار، به‌نیشتمانیکردن و به‌ده‌زگاییکردنی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێم و حکومەتی فیدراڵ، به‌نیشتمانیکردنی داموده‌زگا سه‌ربازی و ئه‌منیه‌کان، عه‌قیده‌ی نیشتمانی، سامانی نیشتمانی، پلانی نیشتمانی، ئاینده‌ی نیشتمان، داهاتی نیشتمانی، پرۆژه‌ نیشتمانيیەکان، قەوارەی نیشتمانی، دامه‌زراندنی ده‌سته‌ی نیشتمانی، سندوقی نیشتمانی، و..و..بەنیشتمانیکردنی دامەزراوە نیشتمانییەکان و ئاینده‌ی نیشتمان، لەبەرامبەردا حیزبەکانی تر کە هەڵگری دروشم و ناوی نیشتیمانیین چۆن لەو پرسە دەڕوانن؟.

زۆرن ئەو هێزانەی لەماوەی رابردودا بانگەشەی نیشتمانی بون و خەمی نیشتمانیان کردوە بەشێک لە گوتارو قسەی بێ کردار، بەڵام کەمن ئەو هێزانەی هەوڵی بێ وچانیان داوە بۆ چەسپاندنی بەنیشتمانیکردنی پرس و بابەتە نیشتمانییەکان و جیاکردنەوەی لە پرسە حیزبییەکان و دورخستنەوەی لە بەرژەوەندییە حزبییەکان.

لە پرۆگرامی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان زیاتر لە دەیانجار وشەی "نیشتمان" و "نیشتمانیبون" بە مەبەست و ئاماژەی جیاواز بەکارهاتوە، وەکو؛ به‌نیشتمانیکردنی پرۆسه‌ی دروستکردنی بڕیار، به‌نیشتمانیکردن و به‌ده‌زگاییکردنی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێم و حکومەتی فیدراڵ، به‌نیشتمانیکردنی داموده‌زگا سه‌ربازی و ئه‌منیه‌کان، عه‌قیده‌ی نیشتمانی، سامانی نیشتمانی، پلانی نیشتمانی، ئاینده‌ی نیشتمان، داهاتی نیشتمانی، پرۆژه‌ نیشتمانيیەکان، قەوارەی نیشتمانی، دامه‌زراندنی ده‌سته‌ی نیشتمانی، سندوقی نیشتمانی، هەڵمەتی نیشتمانی، پرۆژه‌ی نیشتمانی، بودجه‌ی نیشتمانی، به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی، دروشمی نیشتمانی، دامه‌زراوەی‌ نیشتمانی، بەنیشتمانیکردنی ئاسایش، ناوبانگی نیشتمانی، سازانی نیشتمانی، ئامانجی‌ نیشتمانی، پەیمانی نیشتمانی، كۆدەنگی نیشتمانی، ئیدارەی نیشتمانی، سوپای نیشتمانی، ئاسایشی نیشتمانی، دادگای نیشتمانی، میدیای نیشتمانی، زانكۆی نیشتمانی، بەنیشتمانیکردنی دەسەڵاتەکانی حکومەت و پەرلەمان و دادوەری، بەنیشتمانیکردنی هێزە چەكدارەكان، بەها نیشتمانیەكان، ره‌هه‌ندی نیشتمانی، بەنیشتمانیکردنی دامەزراوە نیشتمانییەکان و ئاینده‌ی نیشتمان... هتد.

ئەم پێگە تایبەتەی نیشتمان و نیشتمانیبون و جەختکردنەوەی لە بەرنامە سیاسییەکەیدا بەڵگەی ئەوەیە، هەر لەسەرەتاوە ئەم بزوتنەوەیە پێناسە و چواچێوەیەکی تایبەتی هەبوەو هەیە بۆ نیشتمان، بێگومان لە چەندین وێستگەی گرنگیشدا لەسەر ئاستی کردار ئەم دیدە ڕەنگی داوەتەوە، لەهەر گۆشەیەکدا بوار هەبوبێت هەوڵی چەسپاندنی بەرنامە سیاسییەکەی خۆی داوە، لەنێویشیاندا بە نیشتمانی کردنی پرس و بابەتە نیشتمانییەکان.

رەنگدانەوەی نیشتمانیبون لەناوخۆی بزوتنەوەکە

بزوتنەوەی گۆڕان لەزۆر روەوە لە هێزەکانی دیکەی هەرێم جیاوازە، بەڵام لەسۆنگەی باوەڕبون بە بازدان بەسەر ئەو بابەتانەی کە پێویستە نیشتمانی بن و حیزب خۆی لێ بەدور بگرێت، ئێمە لێرەدا دو نمونە دەهێنینەوە.

یەکەم: مەدەنییەت: بزوتنەوەی گۆڕان هەر لەسەرەتاوە نیەتی ئەوەی هێناوە بزوتنەوەیەکی مەدەنی بێ چەک بێت، ئەم تایبەتمەندییە بزوتنەوەی گۆڕان جیا دەکاتەوە لە هێزەکانی دیکە، بەتایبەتیش پارتی و یەکێتی، لەهێزەکانی دیکەش بەوە جیادەکرێتەوە، کە ئەم بزوتنەوەیە هەر لەسەرەتاوە دەیتوانی خاوەنی هێزێکی چەکداربێت، تەنانەت ئەو کەسایەتیانەی کە چەکداریش بون پێش دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕان بون بە کەسی مەدەنی.

دوەم: پەیوەندی دەرەوە: یەکێکی دیکە لەو پرسانەی بزوتنەوەی گۆڕان هەر لەسەرەتاوە باوەڕی وابوە بە جێبهێڵرێت بۆ دام‌ ودەزگا و دامەرزاوە نیشتمانییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەویش رێکخستنی پەیوەندییە دەرەکییەکانە، پێوابوە کە پێویست ناکات حیزب و دامەزراوە نیشتمانییەکان پەیوەندی دەرەکییان هەبێت و نوسیگەو ئۆفیس لە وڵاتانی دەرەوە بکەنەوە، چونکە دەرگا دەکاتەوە لەسەر پێشخستنی بەرژەوەندی حیزبی لەسەر حسابی بەرژەوەندی نیشتمانی.   

رەنگدانەوەی نیشتمانیبون دەرەوەی بزوتنەوەکەدا

بزوتنەوەی گۆڕان هەر لەسەرەتای دروستبونییەوە لە هەوڵی بە نیشتمانیکردنی پرسە نیشتمانییەکاندا بوە، ئیدی لە ئۆپۆزسیۆن بوبێت یان لە دەسەڵات، ديارترين ئەو پرسانەش کاری بۆ کردوە کە بە نیشتمانی بکرێک بریتبونە لە:


 یەکەم: گێڕانەوەی پرۆژەی دەستور و ڕێگریکردن لە دەستورێک کە کۆدەنگی نیشتمانی لەسەر نەبوە.
دوەم:  هەوڵدان بۆجیاکردنەوەی پێگە سیاسییەکان و پێگە ئابوریییەکان لەیەکتری.
سێیەم: رازی نەبون بە درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی هەرێم، کە ئەگەر ئەو ماوەیە درێژنەکرایەتەوە نە پەرلەمان پەکدەخرا، نە ڕیفراندۆم ئەنجام دەدراو نە (16)ی ئۆکتۆبەریش رویدەدا.
چوارەم: نەچونە ژێر بڕیاری ڕیفراندۆم، چونکە نە کات و نە زەمینەی گونجاوی بۆ ڕەخسابو، زیاتر لەوەش بۆ بەرژەوەندی حیزبی بەسەر پرۆسەکەدا زاڵبو تا بەرژەوەندی نیشتمانی.
پێنجەم: دامەزراندنی لەشکری نیشتیمانیی بۆ ھەرێم و بەدامودەزگاییکردنی ئۆرگانی پۆلیس و ئاساییش، واتە ھەڵوەشاندنەوەی لەشکری حیزبیی و کردنی دەزگای ئەمن و پۆلیس بە موڵکی گشتیی نەک موڵکی شەخسیی حیزب و کەسایەتییە سیاسییەکان.

ئیدی ئەو کاتەی لە دەرەوەی دەسەڵات بوبێت لە ڕێگەی پرۆژەکانییەك کاتێکیش وەزارەتی پێشمەرگەی لابوە، ئەولەویەتی کارەکانی ڕێکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە بوە. بۆیە ئەگەر لەم بوارەدا پرۆژەی گۆڕان رەوانشاد کاک نەوشیروان کاری پێکرابا، ئەو دۆخەی لە (16)ی ئۆکتۆبەر رویدا لە ناوچە جێناکۆکەکان ئێستا ئەو ناوچانە لە دۆخێکی تردا بون.
16/04/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .