لیستى گۆڕان پەیوەندیی نێوان هەرێم و حكومەتی فیدراڵ رێکدەخاتەوە
لیستى (142)ى بزوتنەوەى گۆڕان کاردەکات بۆ بەپیشەییكردن و بە یاساییكردنی ئەركی دانوستان و چاودێریكردنی ئەدای نوێنەرانی گەلی كوردستان لەناو دەسەڵاتە جیاوازەكانی حكومەتی فیدراڵ و وەزارەت و دامەزراوە و دەستە سەربەخۆكانی عێراق لە رێگەی دامەزراندنی دەستەیەكی نیشتمانییەوە، لە پەرلەمان هەڵبژێردرێ و لە‌بەردەم پەرلەمانیشدا بەرپرسیاربێ.

لە تەوەری سێهەمى بەرنامەى سیاسى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقدا هاتوە؛ بزوتنەوەى گۆڕان رێگەی دەستوری و یاسایی دەگرێتەبەر بۆ چارەسەركردنی پرس و كێشە هەڵپەسێراوەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا، بۆ بەدیهێنانی هاوسەنگی و شەراکەتی راستەقینە لەسەرجەم بوارەکاندا.

تەوەری سێهەم: پەیوەندیی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ
گرتنەبەری رێگەی دەستوری و یاسایی بۆ چارەسەركردنی پرس و كێشە هەڵپەسێراوەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا، بۆ بەدیهێنانی هاوسەنگی و شەراکەتی راستەقینە لەسەرجەم بوارەکاندا.
جەختکردنەوە لە بەشداریی هەرێمی كوردستان، لە داڕشتنی سیاسەتی دەرەوەی عێراق و كردنەوەی نوێنەرایەتی هەرێمی كوردستان لە باڵیۆزخانەو كونسوڵگەرییەكاندا، بە گوێرەی بڕگەی ٤ لە مادەی (١٢١)ی دەستوری هەمیشەیی عێراق.
کاراکردنی مادەی (١٤) ی دەستوری هەمیشەیی عێراق و یاسای زمانە فەرمییەکان، سەبارەت بە؛ زمانی كوردی زمانەکانی تر، وەكو زمانێكی فەرمی لەسەر ئاستی عێراق لە دامەزراوە فیدراڵییەكاندا.
بە پیشەییكردن و بە یاساییكردنی ئەركی دانوستان و چاودێریكردنی ئەدای نوێنەرانی گەلی كوردستان لەناو دەسەڵاتە جیاوازەكانی حكومەتی فیدراڵ و وەزارەت و دامەزراوە و دەستە سەربەخۆكانی عێراق. لەڕێگەی دامەزراندنی دەستەیەكی نیشتمانییەوە، لە پەرلەمان هەڵبژێردرێ و لە‌بەردەم پەرلەمانیشدا بەرپرسیاربێ.
بەدۆكیۆمێنتكردن و ئەرشیفكردنی دانوستانەکانی نێوان نوێنەرانی گەلی كوردستان و نوێنەرانی حكومەتە یەك لەدوا یەكەكانی عێراق، لەمێژوی دور و نزیك. بەو دانوستانانەش لەگەڵ نوێنەری حیزبەکاندا ئەنجامدراون.
01/05/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .