عه‌دنان عوسمان: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان فریاد ره‌سی هه‌رێمی كوردستانه‌
عه‌دنان عوسمان، كاندیدی ژماره‌ (18)ی لیستی گۆڕان ژمارە (142) رایده‌گه‌یه‌نێت؛ نوێنه‌ره‌كانی كورد كار بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ ده‌ستورییه‌ دارایی و‌ ئابورییه‌كانی ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پارێزەری دەستکەوتەکانی كوردستانە و شكۆی هه‌رێم ده‌پارێزێت.

عه‌دنان عوسمان، كاندیدی ژماره‌ (18)ی لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ژمارە (142) لە پارێزگای ‌سلێمانی به‌ (سبه‌ی) راگه‌یاند؛ له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له‌ پرسه‌ سیاسیی و ئابوریی و داراییه‌كان له‌ به‌غدایه‌، به‌غدا گرنگی زۆری بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌‌،  نوێنه‌ره‌كانی كورد كار بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ ده‌ستوریه‌ دارایی و‌ ئابورییه‌كانی ده‌كه‌ن،‌ هه‌روه‌ها‌ بۆ باشتركردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری هه‌رێم به‌هێزكردنی مه‌وقیعی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا.

عه‌دنان عوسمان، كاندیدی ژماره‌ (18) رایگەیاند؛ بەپێی سیستمی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌عێراق، په‌رله‌مانتار نوێنه‌ری پارێزگاکەی خۆیه‌تی كه‌ دو ئه‌ركی له‌سه‌ر شانه‌، ئه‌ركی نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها پرسه‌ نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و ئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌ شكۆی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، له‌گه‌ڵ كاركردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی پارێزگا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ڕوی دارایی و كارگێڕیی،‌ به‌هێزكردنی مه‌وقعی پارێزگا و هاوڵاتیان له‌ دام و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی.

وتیشی؛ دروشمی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان راستگۆیی بوه‌ له‌گه‌ڵ خاك، هاوڵاتیان و ده‌نگده‌ران‌، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئۆپۆزسیۆنی تاقیكرده‌وه،‌ هه‌وڵیداوه‌ كار له‌سه‌ر سه‌رجه‌م داخوازیه‌ مه‌ده‌نییه‌ ره‌واكانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بكات، نوێنه‌ره‌كانی به‌غدای به‌هه‌مان شێوه‌ بۆ هه‌رێمه‌كه‌ و خه‌ڵكه‌كه‌ی كاریان كردوه‌، ئه‌و ماوه‌ كه‌مه‌ی گۆڕان له‌‌ ده‌سه‌ڵاتدا بوه‌ شوێن په‌نجه‌ی دیاره‌ و كاری بۆ باشكردنی ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیان و سیستمی حكومڕانی له‌ هه‌رێم كردوه‌، گۆڕان له‌به‌غدا بچێته‌‌ ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنه‌وه‌‌ ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ كاركردن له‌سه‌ر پلانه‌كانی خۆی ده‌ره‌خسێت، ئۆپۆزسیۆن بێت كار بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كانی ده‌كات به‌وردی چاودێریی ده‌كات.

عه‌دنان عوسمان، كاندیدی ژماره‌ (18)، راشیگه‌یاند؛ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان فریاد ره‌سی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه‌، له‌بری ئه‌وه‌ی بیر له‌ به‌رژه‌وندی تایبه‌تی حیزبی و كه‌سی و پێگه‌ی خۆی بكاته‌وه‌‌ كار بۆ خزمه‌ت كردن و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵكی هه‌رێم ده‌كات لانی كه‌م مافه‌كانی هه‌مان ئه‌و مافانه‌بێت كه‌ بۆ هاوڵاتیه‌كی عێراقی دابین كراوه‌، نه‌ك به‌و جۆره‌ی ئێستا كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم خه‌ڵكی توشی قه‌یران كردوه، گۆڕان پارێزەری دەستکەوتەکانی كوردستانە، چونكه‌ گۆڕانه‌ شكۆی هه‌رێم له‌ عێراق ده‌پارێزێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م دوحیزبی ده‌سه‌ڵاتداره‌‌ له‌ به‌غدا كارنامه‌كه‌یان مشه‌خۆری و ئیمتیازات و پۆستی خۆیان بوه‌ بیریان له‌ جێبه‌جێكردنی ده‌ستور له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی هه‌رێم نه‌كردوەته‌وه‌، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كار جێبه‌جێكردنی داخوازیه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

وتیشی؛ له‌كاتی به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستاندا، كار له‌سه‌ر پرسه‌ گرنگه‌كانی ئابوری دەکات كه‌‌ په‌یوه‌ستن به مافه‌ داراییه‌كانی هه‌رێم و‌ ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ لە خانه‌نشین و كابانی ماڵ و ‌گه‌نجانه‌وه، لەپێناو پاراستنی قه‌واره‌ی قانونی هه‌رێمی كوردستانه‌.

01/05/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .