وێنە؛ هەڵمەتى سەرخستنى لیستى (142)ى گۆڕان و کردنەوەى بنکەى نوێى بانگەشە لە دەڤەرى باڵەکایەتى
بەبەشدارى ژمارەیەک لە هەڵسوڕاوانى بزوتنەوەى گۆڕان بنکەی بانگەشەی لیستی (142)ى گۆڕان لە قەسرێ کرایەوە و دواتر هەڵسوڕاوان و ژمارەیەک لە کاندیدانى گۆڕان سەردانی بازاڕ و شارۆچکەی خەلیفانیان کرد.

ئەمڕۆ دوشەممە بە بەشدارى ژمارەیەک لە ئەندامانى خانەى راپەڕاندن و جڤاتى نیشتیمانى و ئامادەبونى هەڵسوڕاوان و گۆڕانخوازانى سنورەکە و کاندیدانى لیستى (142)ى گۆڕان، بنکەى بانگەشەى لیستى گۆڕان لە ناحیەى قەسرێى دەڤەرى باڵەکایەتى کرایەوە و هەردو بنکەى بانگەشەى گۆڕان لە حاجى ئۆمەران و سمێلانیش بەسەرکرانەوە.

لە سەردانەکە و کردنەوەى بنکەکانى بانگەشەدا هەریەکە لە د.شۆڕش حاجى سکرتێرى کاروبارى خەڵک لە خانەى راپەڕاندن و ئاسۆ رەحیم ئەندامى لیژنەى باڵاى هەڵبژاردنى بزوتنەوەى گۆڕان و د. محمد کیانى ئەندامى کەمپەینى هەڵمەتى بانگەشە لە هەولێر و عەبدوڵاى مەلانورى و باژێروانى قەزاى سۆران و چۆمان لە چەند وتەیەکدا بەرنامە و پێویستى دەنگدانیان بە لیستى (142)ى گۆڕان رونکردەوە و جەختیان کردەوە کە تەنها بزوتنەوەى گۆڕان دەتوانێت نوێنەرایەتى راستەقینەى خەڵکى کوردستان بکات و کار بۆ بەرژەوەندییە باڵاکان بکات و ئەوەشیان خستەڕو کە لە دو خولى رابردودا نوێنەرانى گۆڕان سەلماندویانە داکۆکیکارى سەرەختن لە بەرژوەندى نیشتیمان ونەتەوەکەیان هەموهەوڵەکانیان لەو پێناوەدا خستوەتەگەڕ، لە ئایندەشدا بە هەمان گڕوتینەوە لەپێناو خەڵکى کوردستاندا تێدەکۆشن و هەمیشە لە بەرەى گەل دەمێننەوە.

هاوکات گۆڕانخوازان و هەڵسوڕاوانى گۆڕان بنکەى بانگەشەى لیستى ژمارە (142)ى گۆڕانیان کرد لەناحیەى حاجى ئۆمەران بەسەرکردوە.

 

باڵەکایەتى - ئامانج وەرتێ

01/05/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .