پەیامێک لە ژورى هەڵبژاردنى بزوتنەوەى گۆڕانەوە
ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەى گۆڕان، داوا لەسەرجەم ئەو کەسانە دەکات کە مافى دەنگدانیان هەیە و تۆمارى بایۆمێترییان کردوە سەردانی ناوەندەكانی وەرگرتنەوەی كارتەكان بكەن و كارتی دەنگدان وەربگرنەوە بۆئەوەى لەو پرۆسە گرنگەدا بەشدار بن و دڵنیایش دەداتە پێشمەرگە و پۆلیس و ئاسایش و هێزەکانى ناوخۆ کە نەكەونە ژێر بارى هیچ فشارێكەوە و لە سیستمی هەڵبژاردندا هیچ كەس نازانێت كێ‌ دەنگی بە كێ‌ داوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەى گۆڕان پەیامێکى ئاراستەى هاوڵاتییان و سەرجەم دەنگدەران (پێشمەرگە، پۆلیس، ئاسایش، فەرمانبەرا ، مامۆستایان، سەرجەم چین و توێژەكانی كۆمەڵگای كوردستان)کردوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە؛ ئێستا هەرێمی كوردستان لەبەردەم قۆناغێكی چارەنوسسازی سیاسیدایە و هەنگاو بەرەو هەڵبژاردنێك دەنێت كە ئایندەی ئەم هەرێمە لە عێراق دا دیاری دەكات.

هەر لە پەیامەکەدا هاتوە؛ بەشداری ئێوە لە پرۆسەی سیاسیدا و لە دیاریكردنی ئایندەدا لە رێگای بەشداری ئێوە دەبێت لە هەڵبژاردن و چونەسەر سندوقی دەنگدان و دەنگدانتان بە لیستی ژمارە (142)ی گۆڕان.
هەروەک ئەوەى خستوەتەڕو؛ بۆ ئەوەی گرەنتی بەشداربونت بكەیت لە هەڵبژاردن پێویستە هەموان سازو ئامادەبین و داواكارین لە دەنگدەرانی خۆشەویست؛ ئەو گەنجانەى یەكەمجاریانە بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن بكەن پێویستە سەردانی ناوەندەكانی وەرگرتنەوەی كارتەكان بكەن و كارتی دەنگدان وەربگرنەوە و هەر دەنگدەرێك پێش (9/11/2017) تۆماری بایۆمیتری ئەنجامداوە پێویستە سەردانی ناوەندەكانی وەرگرتنی كارت بكات و كارتی بایۆمیتری وەربگرێتەوە و بەپێچەوانەوە مافی دەنگدانى دەفەوتێت".

رونیشیکردوەتەوە؛ ئەو کەسانەى پرۆسەی بایۆمیتریان ئەنجام نەداوە یان لە دوای (9/11/2017) ئەنجامیان داوە لە رێگای كارتی ئەلیكترۆنی دەنگدەرەوە (كارتە كۆنەكە) كە لە هەڵبژاردنی پێشو دەنگیان پێ‌ داوە، دەنگ دەدەن.

هەروەک لە پەیامەکەدا هاتوە؛ پێشمەرگە و پۆلیس و ئاسایش روبەروی فشاربونەتەوە بەوەی ناچار بكرێن یان كارتەكانیان لێ وەربگرن یان ناچاربكرێن دەنگ بە لایەنێكی دیاری كراو بدەن، لێرەوە داوا لەو هێزە خۆراگرانە دەكەین نەكەونە ژێر هیچ فشارێكەوە و ئەوانە تەنها بۆ ترساندنە و هیچ دەرئەنجامێكی نابێت و لە سیستەمی هەڵبژاردندا هیچ كەس نازانێت كێ‌ دەنگی بە كێ‌ داوە، "دەنگدان تەنها لەنێوان خۆتان و خوای خۆتاندایە".

ژورى هەڵبژاردنى گۆڕان داوا دەکات بۆ سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن و لیستی ژمارە (142)، هەموان دوانەكەون لەو ئەركە نیشتمانیە و بەرەو سندوقەكانی دەنگدان بڕۆن.

دەقى پەیامەکە
هاوڵاتیانی كوردستان                                                                                                  
دەنگدەرانی ئازیز                              
پێشمەرگە ، پۆلیس ، ئاسایش، فەرمانبەران ، مامۆستایان، سەرجەم چین و توێژەكانی كۆمەڵگای كوردستان.
هەرێمی كوردستان لەبەردەم قۆناغێكی چارەنوسسازی سیاسیدایەو هەنگاو بەرەو هەڵبژاردنێك دەنێت كە ئایندەی ئەم هەرێمە لە عێراق دا دیاری دەكات.
بەشداری ئێوەی ئازیز لە پرۆسەی سیاسیدا و لە دیاریكردنی ئایندەدا لە رێگای بەشداری ئێوە دەبێت لە هەڵبژاردن و چونەسەر سندوقی دەنگدان و دەنگدانتان بە لیستی ژمارە 142ی گۆڕان.
بۆ ئەوەی گرەنتی بەشداربونت بكەیت لە هەڵبژاردن پێویستە هەر لە ئێستاوە هەموان سازو ئامادەبین، تەنها چەند رۆژێكی كەم لەبەردەست دا ماوە، داواكارین لە دەنگدەرانی خۆشەویست:
1. ئەو گەنجە بەڕێزانەی یەكەمجاریانە بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن بكەن پێویستە سەردانی ناوەندەكانی وەرگرتنەوەی كارتەكان بكەن و كارتی دەنگدان وەربگرنەوە.
2. هەر دەنگدەرێكی بەڕٍێز لە پێش بەرواری 9/11/2017 تۆماری بایۆمیتری ئەنجامداوە پێویستە سەردانی ناوەندەكانی وەرگرتنی كارت بكات و كارتی بایۆمیتری وەربگرێتەوە و بەپێچەوانەوە مافی دەنگدان دەفەوتێت.
3. ئەو بەڕێزانەی پرۆسەی بایۆمیتریان ئەنجام نەداوە یان لەدوای بەرواری 9/11/2017 ئەنجامیان داوە لە رێگای كارتی ئەلیكترۆنی دەنگدەرەوە (كارتە كۆنەكە) كە لە هەڵبژاردنی پێشو دەنگیان پێ‌ داوە، دەنگ دەدەن.
4. پێشمەرگە و پۆلیس و ئاسایش روبەروی فشاربونەتەوە بەوەی ناچار بكرێن یان كارتەكانیان لێ وەربگرن یان ناچاربكرێن دەنگ بە لایەنێكی دیاری كراو بدەین، لێرەوە داوا لەو هێزە خۆراگرانە دەكەین نەكەونە ژێر هیچ فشارێكەوە ئەمانە تەنها بۆ ترساندنەو هیچ دەرئەنجامێكی نابێت و لە سیستەمی هەڵبژاردندا هیچ كەس نازانێت كێ‌ دەنگی بە كێ‌ داوە، تەنها لەنێوان خۆتان و خوای خۆتاندایە.
لە كۆتایدا داواكارین بۆ سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن و لیستی ژمارە (142) دوانەكەوین لەو ئەركە نیشتمانییە و بەرەو سندوقەكانی دەنگدان بڕۆین.

ژوری هەڵبژاردنی گۆڕان
02/05/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .