شاره‌زور؛ به‌ كه‌رنه‌ڤاڵی‌ ئۆتۆمبێل بانگه‌شه‌ بۆ لیستی‌ 142 كرا
شاره‌زور؛ كه‌شتیه‌كه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كه‌وته‌كار‌
شاره‌زور؛ كه‌شتیه‌كه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كه‌وته‌كار


له‌شاره‌زوور، گۆڕانخوازان له‌ كه‌رنه‌ڤاڵێكی جه‌ماوه‌رییدا‌و به‌ كاروانی‌ ئۆتۆمبێل بانگه‌شه‌یان بۆ سه‌رخستنی‌ لیستی۱٤۲ كرد‌و بۆ یه‌كه‌مجاریش هاوڵاتیه‌ك ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌ ده‌كاته‌ كه‌شتی‌ بانگه‌شه‌‌و ناوچه‌كانی‌ شاره‌زور ده‌گه‌ڕێت.


له‌ 25ی‌ حه‌وتی‌ 2009ه‌وه‌، هه‌ڵبژاردن له‌ دوای‌ هه‌ڵبژاردن (سامان  )گه‌رموگوڕتر ده‌بێت له‌ بانگه‌شه‌ بۆ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، ئه‌مجاره‌ شێوازی‌ بانگه‌شه‌كه‌ی‌ گۆڕیوه‌، ئۆتۆمبێله‌ تایبه‌ته‌كه‌ی‌ خۆی‌ كردوه‌ به‌ كه‌شتی‌‌و ناوی‌ ناوه‌ كه‌شتی‌ لیستی‌ 142.


كه‌شتیه‌كه‌ی‌ سامان له‌ ریزی‌ ئه‌و ده‌یان ئۆتۆمبێله‌ی‌ گۆڕانخوازاندا بوو كه‌ به‌ناو هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ تازه‌‌و ناحیه‌كانی وارماوا و عه‌ربه‌ت بۆ بانگه‌شه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان سوڕانه‌وه‌، كاروانی‌ نیلی پۆشی‌ گۆڕانخوازان، شاره‌زووری ڕه‌نگاڵه‌تر كردو هاوڵاتیانیش به‌گه‌رمیه‌وه‌ پێشوازییان لێكردن.


گۆڕانخوازانی شاره‌زوور، پێنج هه‌ڵبژاردنه‌ به‌بێ‌ ماندوبون كاریان بۆ سه‌رخستنی‌ لیستی‌ گۆڕان كردوه‌، ئه‌مجاره‌ش به‌شوێن هه‌نگاوه‌كانی ڕه‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فادا ده‌رۆِن ‌و ده‌یانه‌وێت زۆرترین كاندید بنێرنه‌ په‌رله‌مان.


بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ لیستی‌ 142 به‌شداری‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق ده‌كات، رۆژ له‌ دوای‌ رۆژ هه‌م سنوری‌ بانگه‌شه‌كه‌ فراوانتر ده‌بێت هه‌میش گۆڕانخوازان زیاتر گه‌رموگوڕتر ده‌بن له‌سه‌ر گه‌یاندنی‌ په‌یام ‌و به‌رنامه‌ی‌ لیسته‌كه‌ به‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان.


.
03/05/2018
زیاتر...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .